Author Archives: admin

دارسەیران سەلماندی سەنگەری خۆڕاگری دژ بە کۆنەپەرستی و تاقمە سەلەفیەکانە!

هەتاو عەبدولاهی :     
کۆمەڵگەی ئێران دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بە لارێدابردنی شۆڕشی گەلانی ئێران بەرەو ئاقارێکی نالەبار چوو. کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی جەلادەکەی جەماران نوێنەرایەتی بیرۆکەیەکی چەقبەستوو و سەدەناوەڕاستی دەکرد. خومەینی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە هەر بیرێکی ئازادیخواز کە دژ بە بیرۆکەی دواکەتوو با و لە بەرامبەری دا راوەستابا Read More »

کۆمۆنیزمی لۆکس (خۆشگوزەران)ی بۆرژوازی لەسەردەمی ئۆتۆمەیشندا

سالار حمەسەعید:
٧ ی مەی ٢٠٢١ کۆمۆنیزم بەردەوام بەشێوازی جیاواز دێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە لەلایەن بۆرژوازیەوە و هەردەمە بەشیوەیەک دەخرێتەڕوو. ماوەیەکە ناوبەناو رۆژنامەو گۆڤارە بەنێوبانگەکانی چینی دەسەلاتداری بۆرژوازی باس لە کۆمۆنیزم و مارکسیزم دەکات. Read More »

خەبات بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی بادینان، بەشێکی جیانەکراوەیە لە خەبات بۆ ڕاماڵینی دەسەڵات!

 عەبدوڵا مەحمود:    
پرسی گیراوەکانی بادینان، لەوەدەرچووە پرسێکی یاسایی بێت. لە بنەرەتیشدا دەستگیرکردنی ئەو هەڵسوڕاو و رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی بادینان، کە ژمارەیان سەرو ٧٠ کەسە، پرسێکی سیاسی و پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی و هەڵسوڕانی سیاسییە. Read More »

بەرگرتن بەم بەربەریەتەی دەوڵەتی ئیسرائیل بەر لەهەر هەنگاوێکی ترە!

خەسرەو سایە:
دواخستنی داوای ئاگربەست بۆ چەند ڕۆژێکی تر لەلایەن ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگریەکەیەوە بەپاساوی ئەوەی کە هێشتا کردەوە سەربازیەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئامانجی خۆیان لە گێرانەوەی ئەمنیەت بۆ ئیسرائیل بەدی نەهێناوە، ئیتر هیچ ناڕۆشنیەک لەبەردەم ئەو ڕاستیەدا ناهێڵێ کە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژەی ڕابردوو، Read More »

ژیان ، نهێنییەکی گەورەی ناخمانە

شیعر: سهراب سپهری
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
” بە یادی هەمیشە زیندووی ئینسان پەروەر : عوسمان چێوار..”
“””””””””””””””
شەوێکی ئارام بوو،
چوومە هەیوانەکە تا لە خۆم بپرسم :
ژیان یانی چی..؟!
دایکم بە سینییەک چاوە
چەپکێ گوڵی لە زەردەخەنە
پێشکەش کردم Read More »

ئاگر لە خۆبەردانی پەنابەرێك مۆری شەرمەزاری دەنێت بەنیو چاوانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە

ئەمرۆ١٨مەی ٢٠٢١ پەنابەرێکی ئێرانی لەشاری هەولێر لەبەردەم بارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەپێش چاوی پەیامنیرە ویژدان خەوتوەکانی خاڵی لە هەموو پرانیسپە ئینسانیەکان ئاگری لە خۆی بەردا. ئەم تراژیدیا ئینسانیە ناخ هەژێنە کە لەزوومی کامێراکانی دەزگا بە نرخی ڕۆژ نان خۆرەکانی دەسەڵاتی هەرێمەوە ڕاستەوخۆ پەخشدەکرایەوە، هاواروبێدادی ئەو پەنابەرەی نەگەیاندە گۆی پیرسۆنەلەکانی دەزگای ناوبراو بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان. Read More »

کاریگەری نووسەرو ھونەرمەندو ئەدیبان لە کاری تۆڕەکاندا !

زنجیرەی شەشەم
بەھادین حاجی بەکر داتاش

تێڕوانین و چاواڕوانیەکانی ئێمە لەم نووسینەدا ڕووی لەو بەشە لە نووسەران و ئەیبان و ھونەرمەندانێکی خۆپەرست کەم خاسیەت نیە کە دنیا لە کونەدەرزی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە دەبینن و ھیچ باکیان نیە بە بەھاو کەرامەتی ئینسانیمان، بە کەڵەکە بوونی ئەو ھەموو ناعەدالەتی و ڕووداو کارەساتانەی Read More »

سەردەمی “دەربازبوون و ڕاکردن لە سزای تاوان ” و هەروەها چۆنیەتی جەنگان لە دژی!

نووسینی : دەیڤید میلیباند، ١٣ی ئایاری٢٠٢١
وەرگێڕانی: حەسەن ڕازانی. سەرچاوە : فۆرین ئەفێرس
سەرۆک جۆ بایدن ڕاست و ڕەوان بووە دربارەی گەورەیی و قەبارەی ئەو تەحەداو بەرەنگارییەی کە هەم حکومەتەکەی خۆی و هەم حکومەتە دیموکڕاتیەکانی تر ڕووبەڕووی دەبنەوە لە سەردەمی هەڵکشانی سەرکوتگەریدا. لە یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی کۆشکی سپی دا بایدن ووتی: “ئەوە شەڕێکە لە نێوان سوودی دێموکڕاسی لە سەدەی بیست و یەک دا وسیستەمی سەرکوتگەریدایە.” هەروەها ووتی ” هەر ئەمەشە کە ئەمرۆ بووەتە بە بابەت و پرسیار. بۆیە دەبێ بیسەلمێنین کە دێموکڕاسی سەردەگرێت.” Read More »

(دژە جو)ەکان، کامانەن؟

عەبدوڵا ساڵح:     

هەواڵی شەڕی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل وفەلەستینیەکان کە حەوت ڕۆژە هەڵگیرساوە، تا ئەمڕۆش بەگەرمی بەردەوامە، زوربەی ئەو شوێنانەشی گرتۆتەوە کە فەلەستینیەکانی تێدا نیشتەجێن، بەتایبەت لە کەرتی غەززە، باڵی کێشاوە بەسەر هەموو هەواڵەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. نووسەر وسیاسەتمەدارەکان، Read More »

جەنگی ڕێویەکان !!!

هەژار نامیق:
دەتوانیت بۆ ماوەیەک هەندێک لە مرۆڤەکان فریوبدەیت بەڵام ناتوانیت بۆ هەمیشە هەمووان فریو بدەیت ….( ئەبراهام لینکولن )
ژیانی ئێستا پڕ بووە لە فریودان ، لە درۆکردن لە بوختان لە قسەی نەشیاوە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆژانە دەیان و سەدان قسەی نەشیاو نادروست پڕ لە غەم و ناخۆشی پڕ لە ئازار ومیحنەت دەبینین و دەیبیستین ، جەنگی سیاسیەکان ، جەنگی وڵاتان ، جەنگی قەبیلەکان ، جەنگی شارەکان … Read More »