دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢-٢-٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بۆردومانی کەمپی بەنابەرانیان کرد لە شارۆچکەی مەخمور و هەروەها شەنگالیش جارێکیتر کەوتە بەردەم ئەم هێرشانە، Read More »
بەراوردکردنی ژمارەی دانیشتوان و زانکۆکانیان
ئیتاڵیا ٨٨٠ ساڵ پێش ھەرێمی کوردستان، زانکۆی تێدایە
* لە ھەرێمی وەکو کوردستان ژمارەی دانیشتوانی ئەوپەڕی شەش ملیۆنە ژمارەی زانکۆکانی ٢٥ زانکۆیە بەڵام ئیتاڵیایەکی ٦٣ ملیۆنی ٩٧ زانکۆی تێدایە.
بابێنە سەرھەرێمی کوردستان بەپێی دواین ڕیزبەندێ ٢٥ زانکۆی حکومی و کەرتی تایبەتی تێدایە.
ئەگەر بەراوردی بەدانیشتوانەکەی بکەین دابەش دەبێ بەسەر چوار پارێزگاو نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەسێکیش زانکۆیەکی بەر دەکەوێ. Read More »
ووردە باس…
پشکۆ ناکام:
___ گەر چی زۆر دەربارەی سەردانەکەی والی تورکیا لە هەولێر بۆ ئیمارات نووسرا و باسی لێکرا ، بەڵام ڕاستی سەردانەکە. تا ئێستا شاراوەیە و ئەوەیە کە دڵخۆشی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کڕینی” بەلەم” چوە بۆ ئیمارات بەو پێ یەی ئیمارات و خودی ئەبو زەبی لە دروست کردنی بەلەمی بچووکی ڕاوە ماسی توانایەکی باشیان هەیە ، Read More »
چهند قهسیدهیهك له شاعیری كهنهدایی (ڕووپی كاور)ـهوه(*)
و : نهژاد عزیز سورمێ
• خهمۆكیم له كوێوه بۆ دێ ؟
ڕهنگه له ڕهحمی دایكمهوه
لهگهڵی هاتبمه دهر
كه دهبووایه به ڕۆحێكی بهدبهختهوه له دایك بم
لهوانهیه له فڕۆكهخانه پێم گهیشتبێ
دزهی بۆ ناو پاسپۆرتهكهم كردبێ و
ماوهیهكی درێژ لهگهڵم مابێتهوه Read More »
فیدراسیۆن پشتیوانی لە خۆپێشاندانی کەس وکاری ئەو پەنابەرانە دەکات کە لە دەریایی ئیجەدا ژیانیان لەدەستدا
ئەمرۆچوارشەمە ٢٦/١/٢٠٢٢ کۆمەڵیك لەکەس وکاری ئەو پەنابەرانەی کە لەمانگی ١٢ ی ساڵی ڕابووردو لە یەکێك لە دورگەکانی یۆنان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان دووچاری نوقم بوون و گیانیان لەدەستداوە، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، Read More »
نهرویج نابێ و ناتوانێ ڕهوایهتی به تاڵیبان بدات!
له ڕۆژی یهكشهممه ٢٣\١\٢٠٢٢ هوهوه، شاندێكی تاڵیبان گهیشتوونهته نهرویج. بهپێی لێدوانی دهزگا بهرپرسهكانی نهرویج، ئامانج له سهردانهكه ئهوهیه كه سهبارهت به قهیرانه مرۆییهكان و مافهكانی مرۆڤ و خوێندن بۆ كچان و ژنان و بهشداری ژنان له حكومهت و دامودهزگاكانی تاڵیباندا، لهگهڵ بزووتنهوهی ناوبراودا گفتوگۆ بكرێت. وه لهم سهردانهدا نهك تهنها نهرویج بگره وڵاتانێكی تری ڕۆژئاواش گفتوگۆ لهگهڵ تاڵیباندا ئهكهن. Read More »
سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە ستایشی جەلادێکی ناوچەییدا!
عەبدوڵا مەحمود:
بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرو کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، لە شاری سلێمانی مەراسیمێک سازکرا. لەو مەراسیمەدا زوربەی زۆری سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەتایبەتی سەرانی یەکێتی نیشتیمانی، کەوتنە ستایشی رۆڵی قاسم سولەیمانی. وەکو فریشتەی دژە داگیرکاری، قارەمانی وەستانەوە بەڕووی تیرۆر، سەروەری ئاشتی، ئەندازیاری پاراستنی عێراق، رۆڵەی ئازای دژە داعش…تاد. Read More »
هێرش بۆ سەر لەشفرۆشان و باندەکانیان…
سەردار عەبدوڵا حەمە:
دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان بەشیوەیەکی بەربڵاو باسی هەڵمەتێکی فراوانی ئاسایش و هێزەکانی تر کرد کە کراوەتە سەر یەکێک لە یانەیەکی شەوانە، کە دەوترێت کاری لەشفرۆشی و بازرگای سیکسی تیادا بەڕیوەچووە. وەک باسیش دەکرێ بەرپرسی پارتی و یەکێتی لەپشتی ئەم باندانەوەن. بەڵام تا ئێستا هیچ لەم بەرپرسانە دەستگیر نەکراون ئەوەی دەستگیر کراوە Read More »
سەرکەوتنی چەپی شیلی و نەخشی کرێکاران!
نوری بەشیر:
سەرکەوتنی هاوپەیمانی چەپ و دەنگهێنانی گابریل بوریکی ٣٥ ساڵە کە هەڵسوڕاوێکی چەپی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران بوو وەک سەرۆکی ئەو وڵاتەو لە هەمانکاتدا شکستی خوان ئەنتۆنیۆ کاست وەک نوێنەری بۆرژوازی و لایەنگری سیاسەتی ئۆگۆستۆ پینۆشێتی دیکتاتۆر لە ١٩ی دیسەمبەردا وەک یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکان لە جیهاندا قسەوباسی لەسەردەکرێت. Read More »
فیتوی خۆم دەناسمەوە !
عەبدوڵا ساڵح :
لە ناوەاڕاستی شەستەکان سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، پیاوێکی بێوەی و ڕوحسوک و خۆشەویست هەبوو لە شاری قەڵادزێ بەناوی ( خدر حەیران ) ، کوڕو کاڵی شار هەر بەخۆشەویستی فیتویان – فیکەیان – بۆ لێدەدا تاکو توڕەی بکەن و ئەویش هەندێک قسە، یا جار جار، جنێویشیان پێبدا. کاتێک بەناو بازاڕدا هاتبا Read More »