Author Archives: admin

هەڵبژاردن تەوا بوو, بەڵام کێشەی نیوان خەڵکی ناڕازی و دەسەڵات نەبڕاوەیە!

بەدوای دەورەیەک لەپڕوپاگەندەکردن و هەوڵی هاوبەشی هەموو حزبە بەشدارەکان بۆ فریودانی جەماوەری نارازی و بەدوای بەخشینەوەی کێوێك لەبەڵێنی درۆ و ڕیاکاری و پاڕانەوە لەخەڵک و لاواندنەوەی کوردایەتی، کەگوایە دەنگی خەڵک “پێگەی کورد لەبەغدا بەهێزدەکات و مافە دەستوریەکانی کورد دەگێڕێتەوە”. Read More »

کارایی گۆشت لەسەر تەندروستی و ژینگە:

زاهیر باهیر :    
گۆشت بە هەموو جۆرەکانییەوە ئەوەندە بزنسێکی گەورەیە ژینگەی بۆ وێرانکراوە و بە سەدەها توێژەروە و زانایانی بەرگریکەریش لێی، بۆ بەکرێگیراوە. هاوکاتیش توێژەروان و زانایانێك کە لە ڕاستی مەترسی گۆشت هەم بۆ سەر تەندروستی و هەم لەسەر سروشت و کۆمەڵ هەن و لە هەوڵێکی زۆردان بۆ گەیاندنی ئەو حەقیقەتە. ئا لەم بارەیەوە بە سەدەها وتار و نامیلکە و کتێب نوسراون . Read More »

شەترەنج

” شطرنج “

شيعر : روزبە بمانی
ئاواز : داریوش
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

“””””””””

دوای نمایشەکە ، سەیرم کە
وەک شەترنجی زەمانە
هەر کەس وەک ” داش”ێ
لەم یارییەیا ئەمێنێ Read More »

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت

گفتوگۆ لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت

ئۆکتۆبەر: وەکو لە بەیاننامەی حزبیشدا هاتووە، هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ سازدانەی حکومەتی عێراقە، کە لەئاکامی خرۆشانە جەماوەریەکانی شارەکانی بەغداو خوارووی عێراقەوە تووشی قەیران بوو وە هەڵوەشایەوە. حکومەتەکەی کازمی وەکو حکومەتێکی کاربەڕێکەر، ئەرکی خۆی بە سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستنیشان کرد، گوایە خواستێکی سەرەکی خۆپیشاندەرانیش بووە. بەڵام ئەوەی لەماوەی رۆژانی ڕابروودا دەبینرا ئەوەیە کە خەڵكێکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن ناکەن. ئایا بەڕای ئێوە ئەم هەڵبژاردنە وەڵامە بە خواستی خۆپیشاندەران، ئەگەر وایە بۆچی ئەو ژمارە زۆرە لەخەڵك بەشداری ناکەن!؟ Read More »

ڕۆژنامەنووسان و ستوون نووسانی عەرەب: تاڵیبان و قاعیدە و برایانی موسوڵمان و حیزب اللە یەک ئایدۆلۆجی هاوبەشیان هەیە!

سەرچاوە: میدڵ ئیست میدیا ڕیسێرچ ئینستیتیوت(مێمری)
وەرگێڕانی: حەسەن ڕازانی:  

هەر بەدوای هاتنە سەر حوکمی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا، میدیای جیهانی عەرەبی بەتایبەتی ڕۆژنامەکانی سعودیەو ئیماڕات چەندین مەقالەیان بڵاوکردەوە کە پێیان وایە تاڵیبان هاوبەشە لەزۆر ڕووەوە لەگەڵ ڕێکخراوە تووندڕەوەکانی تری جیهانی عەڕەبی و ئیسلامی، لە نێویاندا قاعیدەو داعش و برایانی موسڵمان و حەماس و حیزب اللە یە. Read More »

هەڵبژاردنەکان و پرسی کورد…

عەبدوڵا مەحمود:    
لەگەڵ دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، و وەرێخستنی ماشینی تەبلیغاتی و هەمە چەشنەدا، جارێکی تر پرسی نەتەوەیی و کێشەی سیاسی خەڵکی کوردستان، لەلایەن حزب و لایەنە سیاسییە بۆرژوازییەکانی کوردەوە، بەتایبەتیش یەکێتی و پارتیەوە بەدەستەوە گیراوە. Read More »

لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا هیچ بەڵێنێک بە کرێکاران نادرێت

بنار مستەفا:
“بەڵێنەکانی هەڵبژاردن” نوکتەیەکی جیهانییە لە بەرانبەر ئەو جۆرە قسە و بەڵێنانەدا دەشوبهێندرێت، کە بەڵێنپێدراو ئەنجامدان و هاتنە دی یان وەفاداربوون بە بەڵێنەکە بە مەحاڵ دەبینێت. مانای ئەوەیە، کە تەنانەت لە ئەوروپا و وڵاتە پێشکەوتووەکانیش چاوەڕوانی لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن زۆر نییە، چونکە بە گشتی بەڵێنەکان ناکام دەمێننەوە و تەنانەت زۆر جاریش دەنگپێدراوان پێچەوانەی گفتەکانیان بڕیاریان داوە و کاریان کردووە. Read More »

هەڵبژاردن پڕۆسەیەک بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک، یان پڕۆسەیەک بۆ بزنس و سەرمایەگوزاری !؟

دوای دوو ڕۆژی تر، بۆ چەندین جارو جارێکی تر، گەمەی کۆمەڵێک دزو مافیای بێ مۆڕاڵی هەتا سەر ئیسکان، بێمۆڕاڵ و بێ ئەخلاق، لەژێر ناوی گەمەی پڕ لە گاڵتەجاڕئاسای هەڵبژاردندا، دووبارەدەکرێتەوە! Read More »

هەناسە وەریوەکانی ژەنەڕاڵ لەقامەتی پاییزی سەلام مستەفادا…!

 جەمال نوری:

قامەتی پاییز.. نامیلکە شیعریی شاعیر سەلام مستەفایە لەساڵی2021 دا بەیادی شاعیری جوانە مەرگ محمد عومەر عوسمانی هاوڕێی ناسراو بەژەنەڕاڵی پایز لەچاپداو بڵاوکرایەوە، سەلام مستەفای شاعیر وەک هاوڕێیەکی زۆر نزیک و هاوتەمەنی ژەنەڕاڵی پاییز لەپێشەکی نامیلکە شیعریەکەیدا بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە ئاماژە بە قەڵەمی شیعریی (محمد عومەر عوسمان) دەکات و دەڵێت:- Read More »

هەڕەشەو هێرشەکان بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی!

عەبدوڵا مەحمود:   
لێدوانی پەیتا پەیتای بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران بۆ هێرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و تەنانەت بۆ سەر هەریمی کوردستان، زیاد دەکەن. Read More »