Author Archives: admin

له‌دادگای ئێوه‌دا سیخوڕین به‌ڵام

نیاز عه‌بدوڵڵا:
ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی و سیاسی ئاشكرا، دادگای ته‌مییز و سێ دادوه‌ره‌كه‌ی خسته‌به‌رده‌م ده‌ركردنی بڕیار‌ێكی سته‌مكارانه‌ی شێوه‌ ئابڕووچوونی مێژوویی له‌ دژی رۆژنامه‌نووسانی بادینان، به‌ رادد‌ه‌یه‌ك دادگای ته‌مییز رۆڵی وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش بۆ Read More »

ژنێک لەماسی یا ماسییەک لەژن

جمال نوری:
ئەو دەمانەی ئینسانەکان زۆر نزیکتر لە سروشتێکی پەتی و لەگیانەوەران ژیاون، وێنەی ئەوانیان بە دیقەتەوە کێشاوە، ئەو دەمانەی ئینسانەکان خۆیان وەک تێکەڵەیەک لەبوونی خودایی و ئینسانی و تامەزرۆی نەمری بوون، نیگاری هاوبەشی خۆیان کێشاوە. Read More »

چه‌ندی شیعرێكی دی له‌ شاعیری ناسراو ( عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی)یه‌وه‌

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

نه‌ی
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه‌ دارستانن گه‌وره‌م
له‌ ناخی قووڵی زه‌ویدا به‌ دوای خۆراكیدا ده‌گه‌ڕێ
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه‌ باهۆزی پایزه‌
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه‌ قولله‌كانن ئاگریان گرتووه‌
نه‌ی : مرۆڤێك به‌ره‌نگاری مه‌رگی ده‌بێته‌وه‌
مه‌رگی سرووشت و وه‌رزه‌كان .

Read More »

ئەزموونی هەرێم، ئەزمونێکی شکستخواردو

عەبدوڵا مەحمود:   
ئەزموونی هەر وڵات و کۆمەڵگەیەک، لەهەر بڕگە و سەردەمێكدا بە باش یان بە خراپ، رەنگدانەوەی دەسەڵاتی سیاسی و جۆری حکومڕانییە. بۆیە کاتێک باسی ئەزمونی هەرێمی کوردستان دەکەین، هەرگیز بەمانای ئەزموونی خەڵکی کوردستان نییە. ئەزموونی هەرێمی کوردستان و ئەو قەوارەیەی ٣٠ ساڵە هەیە، Read More »

ئەفسانەی ئازادی بە ڕیوایەتی بۆرژوازی !

ابراهیم حسێن:
بارزانی دوەم،نێچیروان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسی دەستور و یەکڕیزی وتی ؛ میللەتی ئێمە بۆ ئازادی جەنگاوە و تا گەیشتن بە ئازادیش کۆڵ نادا.
من شتێکی زیاتر لەوە ناڵێم تەنیا لە زمانی هەر هاوڵاتیەکی ئەم وڵاتە، دەمەوێ له بارزانی دوەم بپرسم ئەگەر ئەو ئنیسانیەتەی کوردستان کە ئێوە ناوی میللەتی لێدەنێن ئازادی دەوێ، ژن و لاو و ئەو نەوەیەی چینی کرێکار ئازادیان دەوێ و Read More »

له‌ حاجی مامه‌ند بووم

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:
وانه‌كانی ژیان :
له‌ سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 1983 گه‌یشتمه‌ باره‌گای حزب له‌ دێی حاجی مامه‌ندو هاوكات باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان (ینك) له‌وێ بوو به‌ هوێ لووتبه‌رزی (ینك) وسیاسه‌تی قورخكاری نێوان ینك وپارتی ( پدك) كه‌ ینك ناهێڵیت پدك بێته‌وه‌ ناوچه‌كانی سلێمانی و به‌ شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌ولێرو پدك رازی نابێت ینك بچێته‌ ناوچه‌كانی بادینان و بوچوونه‌كانی حزبی شیوعی عێراق (حشع) وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی جودهه‌وڵی ده‌دا ئالوزی وناكوكی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌مێنێت. Read More »

لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆچی؟

مەهدی رەسوڵ” وەستا مەهدی”:      
بێگومان لەپەیوەند بەو لەشکرکێشی و داگیرکاری و تاڵانیەی کەدەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان دەستی داوەتێ، لێکدانەوەو قسەوباسی زۆری لەسەر دەکرێ و بۆچونی جیاجیاش لەسەر ئەم جموجوڵ و سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیا دەخرێتەڕوو. بەڵام لێکدانەوەکان هەرچیەک بن ئەم لەشکرکێشی Read More »

لە پەراوێزی گریانی منداڵێکی ئاوارەی سوری دا!

محسن کریم:
تەلەفزیۆنی ڕوداو چاوپیکەوتنی لەگەڵ منداڵێکی (١١) ساڵانی خەڵکی سوریا دانیشتووی شاری قامشلۆ کرد کە خەریکی کارکردن بوو لە وەرشەیەکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلدا. بەدەم گریانەوە مناڵەکە باسی سەختی کارەکەی دەکرد و دەیوت کە لەبەر ئازار لە ماڵەوەش ناتوانم پشوو بدەم و هەفتانەش تەنها (١٢٠٠٠) دینار وەردەگرم. ئەم مناڵە ئاوارەی ناوخۆی سوریایەو ناچاربوە شان بداتە بەرە بەخێوکردنی خێزانەکەی کە بەهۆی شەڕەوە ماڵوحاڵیان تێكچووە. Read More »

نا بۆ داخستنی هیواکان

ابراهیم حسێن:
نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبوان بە شێرپەنجە لە ژێر هەڕەشە دایە ودەیانەوێ وەک هەربەش و لایەنێکی تری ژیان، لەسەر بەشی تایبەتی تاپۆی بکەن و بیسپێرن بە قازانجپەرەستی سەرمایە.ئیتر لیبڕاڵیزمی بازاڕ و سەرمایه، قیبلە ی ڕۆشنفکرانی دیموکرات و ناسیوناڵیست کە ڕۆژانێک شانامەیان لەسەر خێر و بەرەکەتی ئەومۆدێلە دەهۆنیەوە، گوڵی گرت.دەبێ بڵێین پیرۆزە ئەوەی Read More »

گێڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ ژیانێکی ئارام وئاسوودە و بەدەر لە هەرجۆرە توندوتیژییەك لە ئەستۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە!

گێڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ ژیانێکی ئارام وئاسوودە و بەدەر لە هەرجۆرە توندوتیژییەك لە ئەستۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە!

نامەیەکی ناڕەزایەتی فیدراسیۆن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە:

٢٠ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانە، بەم بۆنەیەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەم نامەیەی خوارەوە وەك ناڕەزایەتییەك ئاڕاستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکات، سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە مافەکانی پەنابەران دەکرێ. Read More »