fbpx

Author Archives: admin

داگیرکاری تورکیا دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت

عەبدوڵا مەحمود:    
دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی، لەشکرکێشی، دامەزراندنی بنکە و بارەگای سەربازی و هەواڵگری و سیخوری، بۆمباباران و تۆپباران، ڕفاندن، تیرۆری نەیارانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی تورکی، بەکارهێنانی درۆنەکان لە قوڵایی کوردستاندا بۆ کردەوەی تیرۆریستی… لە دیارترین ملهورییەکانی تورکیان لە هەرێمی کوردستاندا. Read More »

بەلەمێکی پەنابەران لەسنوری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەلەمێکی پەنابەران لەسنوری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت.
هیوا خدر/ بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە لە لەدەریایی ئاوی نێودەولەتی بەدووری ٣٨ میل لەدوورگەی رودوس ی یۆنانی کەدەکەوێتە ناوچەی ئاوی ژیر دەسەڵاتی یۆنان بەلەمێکی پەنابەران کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠/٨/٢٠٢٢ بە ،، ٨٠ ،، پەنابەرەوە ژێر ئاوکەوتووە Read More »

سەبارەت بە بانگەوازی شاسوار بۆ خۆپیشاندان!

وەستا مەهدی ڕەسوڵ:  
قوڵبونەوەی قەیرانی سیاسی لە عێراق دوای هەڵبژراندنی پێشوەخت کە بۆ دەربازکردنی سیستەمی سیاسی لەژێر زەبری خرۆشانی جەماوەری عێراق و هیشتنەوەی دەسەڵاتداریەتی ئەحزابی میلیشایی وبەردەوامیدان بە تاڵانجێتی وهەڵلوشینی بەری رەنجی ملیونەها کرێکار و زەحمەتکێشی عێراق، ئەنجام درا، سەرجەم بارودۆخی سیاسی عێراقی لەسەر لێواری تەقینەوە داناوە. Read More »

فەزیلە لە«هەرێمەکانی ترس»دا

بەشی سێهەم وکۆتایی…
شەماڵ بارەوانی :   
پێمان دەڵێ مرۆڤ لەسەرووی هەموو شتێکەوەیەو دەبێ وەک سۆفیستاییەکان مرۆڤبوون بکەین بە پێوەرو، بە پیرۆزی سەیری مرۆڤ بکەین. ناکرێت جیاوازییەکان بسڕینەوە و بە ناوی بەهەشتی ئەو دیو و ئایینەوە، دۆزەخ بۆ ئەو دیوەی ژیانی خەڵکەوە سازدەین و خۆمان لە خەڵک بکەین بە شمشێر و نوێنەر و سێبەری خوداوەند و هاوشێوەی دڕندە و هۆڤییەک بەربینە گیانی کەڕامەت و ئازادی و ژیانی خەڵک و بە ناوی ئاسمانەوە، خەڵکی لەسەر زەوی بکوژین و ژیان بسووتێنین و دنیا وێران و خاکی ئەوانی تر داگیربکەین. Read More »

پێداچوونەوەیەک بە کتێبی “دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا – ١٨٤٥”

توانا حەمەنوری :    
“دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا” یەکەم کتێبی بیرمەند و کۆمۆنیستی بەناوبانگ فریدریک ئەنگلس (١٨٢٠-١٨٩٥) بوو. ئەنگلس ئەم کتێبە ٣٠٤ لاپەڕەیەی لە ساڵی ١٨٤٥ لە ئەنجامی توێژینەوەی مەیدانی لە ئینگلتەرای سەردەمی ڤیکتۆریا بە ئەڵمانی نووسیوە و لەساڵی ١٨٨٥ بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە. کتێبەکە لە ماوەی ١٨٤٢-١٨٤٤ لە شاری مانچستەر لە دڵی شۆڕشی پیشەسازیدا نووسراوە. Read More »

تۆبڵیت ڕۆژگارێک بێت پرۆلیتاریا حزبی خۆی دورست بکات ؟

ریبوار عارف:      

سەرەتا بەر لەوەی ھیچ لەسەر بۆچونەکانی ھاوڕێ سامان بڵێین باشترە ڕوم لە ھاوڕێیانی حیزب و ھەموو کەسانێک بێت کە لە سونگەی داکۆکی کردن لە کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە مامەڵە لەگەل بۆچونەکانی هاوری ساماندا دەکەن. چونکە لەهجە و شێواز و تۆنی نوسراوەکەی هاوری سامان بەداخەوە جۆرێکە، کە بەرامبەرەکەی پەلکێش دەکات بۆ شێوازێکی زۆر نەشیاو لە جەدەل. بۆیە دەڵێم ھاوڕێیان ئەوە بەھەند وەرگرین کەسانێک کە لە حزب دەڕۆنە دەرەوە Read More »

نوتقه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاسوار!

جه‌مال موحسین:   
خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ندێك په‌رچه‌كرداری به‌ دوای خۆیدا هێنا، یه‌كێك له‌وانه‌ وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌ به‌ ناونیشانی (نوتقێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی و خۆپیشاندانه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ). مه‌لا به‌ختیار لێره‌دا له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ڕاوه‌ستاوه‌: ١. پێی وایه‌ نه‌ئه‌بوو ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی ئاسایش و ئه‌منی بڵاوه‌پێبكرێ و ئه‌و خه‌ڵكه‌ و په‌رله‌مانتارانیش ده‌ستگیر بكه‌ن Read More »

جیاکاری لە ڕاگەیاندنی هەلی کاردا

بنار مستەفا:
جیاکاری و هەڵاواردن، لە خستنە بەردەستی هەلی کرادا، یەکێک لەو دیاردە بەرچاوانەیە، کە خاوەنکارەکان لە ڕاگەیاندنی هەلی کاردا دەستی بۆ دەبەن. ئەم دیاردەیە بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، حاڵەتێکی نادروستە و دەبێت ڕیگەی پێ نەدرێت. بۆنمونە: Read More »

هەڵوێستی جەلال تاڵەبانی و نوشیروان مستەفا لەسەر هۆكاری جینۆسایدی بارزانییەكان !!

عەلی مەحمود محەمەد:    

لەسەر هۆكاری تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان, هەندێك لە سەركردەكانی ی ن ك هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە, ئەوانەی من بزانم بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا, وەك دوو كەسی یەكەمی ینك لەناو ئەوانەدان, هەموو لەگەڵ ئەوەدان پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران واتا فەجری دووی كردووە, وە ئەمەش بە هۆكاری جینۆسایدكردنی بارزانیەكان دەزانن. Read More »

مانەوەی قەیرانەکان زاڵبوونی بنەماڵەکانە!!

عبدالرحمن رسول:
هەتا بنەماڵە دزو گەندەڵکان لەدەسەڵاتدابن ئەم قەیران و کێشانەش بەردەوام دەبن. بۆیە ئەگەر بمانەوێت نەبینە قوربانی زیاتر ڕێگاچارە لە ڕاماڵینی دەسەڵاتی بنەماڵەکانەدایە و دادگایی کردنیانە لەلایەن دادگایی خەڵکەوە. نەک سەرکەوتنی بنەماڵەیەکی فاشیزم بەپشتیوانی دەوڵەتانی کۆنەپەرست بەسەر بنەماڵە دزو فاشیزمەکانی تری دەسەڵات. . Read More »