Author Archives: admin

پرۆسەی سەر شۆڕ کردن.!

نەبەز جەلال :   
بە بێدەنگی نانی بەیانیم خواردو بە خاوە خاوییەک خۆمگۆڕی و بە ھێواشی بەقەراغی شۆستەکەدا چوومە سەر شەقامە سەرەکییەکی بەردەم ماڵمان، دەستم لە تەکسییەک ڕاگرت و رۆژباشم لە شۆفێرەکەی کرد، ووتم ئەرک نابێ تا سەھۆڵەکە Read More »

دوای ٩ ساڵ بەسەر ١٧ شوباتدا، زەمینەی ڕاپەرینێکی تر بە ئاسۆیەکی شۆڕشگێرانەوە لەئارادایە!

عەبدوڵا مەحمود:    
17 ی شوباتی ئەم مانگە، ٩ ساڵ بەسەر یەکەمین خرۆشانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، بەدژی دەسەڵاتی حزبۆکراتی و تاڵانچی و سەرکوتگەری بزوتنەوەی کوردایەتیدا تێدەپەڕێت.
٩ ساڵ لەوەپیش، خەڵکی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕاپەرین و خرۆشانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لە باکوری ئەفریقیا، بەدژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕاپەرین. Read More »

فیلمی مشەخۆر یاخود “parasite”

دلێر محمد طاهیر:     

ڕەنگە زۆربەمان کۆک بین لە سەر ئەوەی کە هونەری فیلمسازی کاریگەریەکی هێجگار گەورەی لە سەر هزرو بۆچوونی ئینسان هەیە بەشێوەیەکی گشتی, هۆکانی گواستنەوەی دونیای پەیوەندی ئینتەرنیتی و دیگیتالی ئەم هونەرەی لە لۆکالیەوە کردۆتە گلۆبال واتە هونەری فیلمسازی گوتاری ئاراستەی جیهان دەکات بەشێوەیەکی خێراتر و بەربلاوتر گەر بەراوردی بکەین بە ساڵەکانی هەشتاکان یان نەوەدکانیش… Read More »

یادی ٩ ساڵەی ١٧ی شوبات، هەلومەرجی کوردستان و ناوچەکە و دەرسەکانی!

نوری بەشیر:
١٧ شوباتی ٢٠٢٠ نۆ ساڵ بەسەر ئەو خرۆشانە جەماوەریە گەورەیەی خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەو گرنگ بوو لە ئاڵوگۆڕی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستاندا. Read More »

کۆمۆنیزمی کرێکاری و کێشەی حزب، حزب وەک میتافۆری کارەکتەرێکی ئەفسانەیی

بەشی ١٨
ئاسۆ کەمال:

باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەم لێکۆڵینەوەدا پێویستە لەبەرئەوەی کە ؛
یەکەم؛ نمونەیەکمان دەداتێ لە تێگەیشتن و کارەکتەری کۆمۆنیزمی کۆتایی سەدەی بیست، کە ڕەخنەی لە کۆمۆنیزمی سۆڤیەت و چین هەیە و خۆی وەک کۆمۆنیزمی کرێکار پێناسە دەکا. حزب لەم کۆمۆنیزمەدا مەسەلەیەکی پرۆبلماتیک و گرێییە. ئێمە بە لێکۆڵینەوە لەم کێشەی حزبە دەتوانین پەیوەندی ئەم جۆرە لە کۆمۆنیزم بە مێژووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستیەوە بناسین. Read More »

ئامانجی خۆپێشاندەران بۆ بوو بە سیاسی

لوقمان مصطفی صالح :    
ماوەیەکە خۆپێشاندان بەغدادی پایتەخت و زۆربەی شارنشینە شیعەکانی باشووری عێراقی گرتۆتەوە، دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق بە ئاقارێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. گوشاری شەقام و خواستی خۆپیشاندەران لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،بە جۆرێکە نوێنەرانی خەڵكیان لەو ئەنجومەنەدا ناچار كردووە یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەموار بكەنەوە.ئێستا پەرلەمان لە ژێر گوشاری ئەواندا دەجوڵێتەوە.! Read More »

ئاراستەیەکی تر لە نێوان کەناڵی «ڕووداو» و « مەریوانی هەڵەبجەیی »دا سەبارەت بەئاییندەی ئیسلام؟!!

سەردار عەبدوڵا حەمە:   
لە یەکێ لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی ڕووداودا ئاماژە بەوە کرا کە ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت مەریوان هەڵەبجەیی وەک مولحیدێک وەڵامی ئەمپروپاگەندەی دایەوە. دیارە کەناڵی ڕووداو هەر لە خۆوە ئەم پێشبینیەی نەکرد بەڵگەیەکی خستە ڕوو ئەویش توێژینەوەی سەنتەرێکیئەمەریکی بوو کە پێ ی وایە ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا ولە ووڵاتانی ڕۆژئاوادا لە مەسیحیەکان زیاتر دەبێت . Read More »

گفتوگۆی كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ی

له‌ ئه‌ده‌بی دێرینه‌وه‌
گفتوگۆی كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ی

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

( ئه‌م گفتوگۆیه‌ نموونه‌یه‌كه‌ له‌و ئه‌ده‌به‌ی وێنه‌ی
داته‌پینی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان سه‌رده‌مان ،
سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ. ز ده‌رده‌بڕێ ) – وه‌رگێڕ

خاوه‌ن كۆیله‌ : گوێ بگره‌ كۆیله‌ !
كۆیله‌ : به‌ڵێ گه‌وره‌م ، گوێم لێته‌ Read More »

لە تورکیا ١٢ پەنابەر لە دەریایی ئیجەدا ڕزگار کران و پەنابەرێکیش خنکا

ئەزمیر: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجەدا نزیک بەناوچەی کارابورون ی سەر بەشاری ئەزمیر چوپێکی پەنابەران ڕووبەڕووی نقومبون بویەوەو پەنابەرەکان هانایان بۆ پۆلیسی دەریاوانی شاری ئەزمیر برد خۆشبەختانە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیەوە سەرجەمیان ڕزگار کران کە پێک هاتبوون لە ( ١٢ ) پەنابەر هەشت پەنابەریان سۆماڵی بوون چوار پەنابەریشیان ئەفریقی بوون Read More »

سۆرە …

پشکۆ ناکام:
……. هەڵکەوتنی شارێک لە ڕووی جوگرافی یان مێژوویی و شارستانی و گەشەکردنییەوە زۆر جار ئەبێتە مایەی نەگبەتی بۆی ،چونکە وەک ئەووترێت چاوی پیس و حەسودی بەردەوام لەسەرە و خەڵکی شارەکە هەرچییەک بڵێ و هەرچییەک بکا هەر بە نێگەتیڤ بۆی لێک ئەدرێتەوە و ئەوانەی چاویان بەشارەکە هەڵنایە ئەکەونە هەلەکە سەما…. Read More »