Author Archives: admin

لە ناو ئارامی شەپۆلەکە دا بیر لە چی دەکەینەوە؟

ئاسۆ کمال:
ئێمە لە شەپۆلێکدا دەژین نازانین کەی دەمانگەیەنێتە قەراغی ئەو ژیانەی پێی ڕاهاتووین. بەڵێ زۆر نیگەرانین چونکە ئازیزانمان و هەموومان لەو دیوی دەرگای ماڵەوە دڵنیانین. بەڵام لەناو جەرگەی ئەم شەپۆلەدا ئارامی و خامۆشیەک هەیە کە جەنجاڵی ژیانی ڕۆژانەی بێدەنگ کردووە. پێمان دەڵێ تۆزێک بە ئارامی بیربکەوە. Read More »

گۆڕانی راستەقینە ئاوها دەکرێت

خوێندنەوەیەك بۆ روئیای شیعریی ‘چراکە تەماوی ترە’
لەتیف بێوار:    

چراکە تەماوی ترە
لەوەی پشت گوێ بخرێ
شەوە یەلدا لە موی نیوان باریکترە
گەر ملی یەک بە یەکیان بە پەتا نەکرێ
یەکێتی و پارتی و ئەوانەی راستەوخۆو ناراستەوخۆ لەدەرەوەو ناوەوە ئیدامەدەری ئەو دەسەلەتە مافیاییەن، کە سی ساڵ پێش ئێستا و دوای راپەڕینی جەماوەریی و سەرتاسەری خەڵکی کوردستان گەڕانەوە Read More »

فلیمێکی جیهانیی بۆ مستەفا سەلیمی پاڵەوان

خەبات سابیر:   
تا ئێستا زیاد لە ٢٥٠ کەسایەتی نارەزا و بەرهەڵستکاری رۆژهەڵات لە زۆنی سەوزدا بە رۆژی رووناك تیرۆرکراون و ئیتر یان ئەو تیرۆرە یەکێتی و پیاوکوژەکانی کردوویانە یان ئاسانکاری بۆ ئیتلاعات کراوە پێیان هەستێت، لەبەر ئەوە لەم نووسینەدا ئەو خاڵە جێ دەهێڵین و باسی ناکەین، لە لایەکی تریشەوە گەورەو بچووک ئەم راستییە دەزانن و پێویست بە بەڵگە هێنانەوە ناکات ، دواهەمینیشی فرۆشتنی کەرکوك بوو لە لایەن خێڵی لاهورو هێرۆ وە. Read More »

ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە رژێمی مرۆڤکوژی ئیسلامی، قێزەونە و مایەی شەرمەزاریە!

مستەفا سەلیمی، زیندانێکی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران، دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەوانەی ئێران کرایەوە، لەلایەن رژێمی ئیسلامی درندەی ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درا! ناوبراو یەکێك بوو لەو زیندانە سیاسیانەی سزای (١٥) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، ماوەی (١٧) ساڵیش بوو لە زیندانی سەقز زیندانی کرابوو، Read More »

لە یادی 32 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا

32 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕی, لە جەرگەی ئەم 198 رۆژەدا, هەموو جۆرە تاوانەكان بەرامبەر بە گەلەكەمان لە لایەن رژێمی بەعسی روخاوو نۆكەرە جاشەكانیەوە پیادە كرا, بۆ رزگار نەبوونی تاوانباران لە سزا , لە 20-5-2007 ەوە بە فەرمی بڕیاری دەستگیركردنی 423 تۆمەتباری ئەنفال لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە دەرچوو, Read More »

هەڕەشەی دەرکردن لەسەرکار لەسەردەمی ڕێکاری توندی کۆرۆنادا

ئاماده كردن و نووسينى سالار حمەسەعيد:
بەڕێوبەرێکی کارگەیەکی دابینکەری خۆراکی تازەی گەورە سوپەرمارکێتەکانی بەریتانیا هەڕەشە لە کرێکارەکانی دەکات کە ئەوەی لەماڵەوە بمێنێتەوە ئەگەری دەرکردنی هەیە. Read More »

کەرەنتینەکردن بەتەنها بەس نیە، دەبێ دەوڵەت وەڵام بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بداتەوە!

دەشتی جەمال:    
لەسەرەتای گواستنەوەی شەپۆلەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاو بوونەوەی لەسەراسەری وڵاتەکانی جیهان. سیاسەت و هەنگاوە عەمەلییەکانی حکومەتەکان لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتاوە بەجدی وەرنەگیرا و ڕاستییەکان شاررایەوە لە خەڵکی و جێگاو ڕێگای پێویست نەگیرایەبەر کە ئاکامەکەی گیانلەدەستدان و مەرگی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی لێنەکەوێتەوە Read More »

تف لە ڕووتان دەسەلاتی بۆگەنی هەرێم

سلیمان قاسمیانی (کاکە):   

مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی خەلکی ئاوایی ئیلوی سەقز، کە دوای شۆڕشی زیندانیەکانی سەقز لە سەر مەترسی ویرۆسی کۆرۆنا، توانی لە زیندان ‌هەڵێت و ڕووی کردبووە پێنجوێن، ٣ رۆژ لەوە پێش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگێرێ و Read More »

یه‌كێكی تر بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق !

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:    
نووسه‌ری شاری سنقری كرماشان مه‌نسور یاقوتی له‌ چێرۆكێكدا ئه‌ڵێت : یك نانخور دیگه‌ر واته‌ یه‌ك نانخۆری تر باس له‌ دایكبوونی كورپه‌یه‌ك ئه‌كات له‌ خێزانێكی هه‌ژارو نه‌دار كۆمه‌ڵێك مناڵیان هه‌یه‌و له‌ عێراقیشدا یه‌كێكی تر هات به‌ ناوی مسته‌فا عه‌بدئه‌لله‌تیف مشه‌ته‌ت ئه‌لغریباوی ــ كازمی. Read More »

لاندكرۆزەرەكان بدەنە كەرتی تەندروستی

لە كاتێكدا ژیانی ئابووری نەك لە كوردستان, بگرە لە زیاتر نیوەی جیهان راوەستاوە, لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە زیاتر لە نیو ملیار مرۆڤ پەیوەست دەبن بە هەژارییەوە, ئێمەش لەم هەرێمە بچوكە كە ناوی كوردستانە, Read More »