Author Archives: admin

شه‌ری پاوه‌و رؤڵی هاورێانی حزبی شیوعی

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:    
وانه‌كانی ژیان
حكومه‌تی شای ئێران له‌ درێژایی ته‌مه‌نیداو له‌ رێی ده‌زگای سیخوری ساڤاك هه‌وڵیداوه‌ بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و حزبی توده‌و هێزه‌ چه‌په‌كانی گه‌لانی ئێران به‌ كوردو فارس و ئازه‌رو عه‌ره‌ب وبلوشه‌وه‌و كپكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی‌و نه‌ته‌وایه‌تی خسڵه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی شا بوو پاشان گوازرایه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ئیسلامی ئێران هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵك شۆرشیان به‌رپاكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مایه‌ی ئاڵۆگۆرێكی گه‌وره‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نیشتمانی بۆ هه‌موو حزب و هێزی سیاسی و توێژه‌كانی كومه‌ڵه‌گا كه‌ به‌شدار بوون له‌ خه‌بات و تێكۆشاندا بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌مه‌ ره‌زا شا.
له‌ گه‌ڵ روخانی ته‌خت وتاجی حكو‌مه‌ته‌كه‌ی حه‌مه‌ ره‌زاشا گه‌لی كوردو حزبه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر زوربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، زۆری پێ نه‌چوو له‌ سه‌ره‌تای شۆرشی گه‌لانی ئێران باڵی خومه‌ینی له‌ به‌ڵینه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و مافی هه‌موولاكانی به‌شداربوو له‌ تێكۆشان دژ به‌ شا هه‌ڵگه‌رایه‌و زاڵ بوو به‌ سه‌ر هێزه‌كانی ترو، كه‌وته‌ لێدانیان و یه‌كه‌ یه‌كه‌ هێزه‌كانی ته‌فرو توونا كرد به‌ راونان و گرتن و زیندانیكردن و كوشتن و له‌ درێژه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌قیزوه‌نه‌ شه‌ر به‌رۆكی میلله‌تی كوردی گرت.
پاش شه‌ش مانگ له‌ روخانی شاو سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران بیری كۆنه‌په‌رستی و سه‌ركوتكه‌ری سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ رۆژی 23/8/1979 تا 28/8/1979 هێزه‌كانی ئاخونده‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری پاوه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر، پاوه‌ی دوژمن به‌زێن و به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی ئه‌سغه‌ر فیسالی و سه‌رپه‌رشتی سه‌رتیپ وه‌لی الله فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئێران و به‌ ئاماده‌بوونی مسته‌فا چه‌مران نوێنه‌ری حكومه‌تی ئێران و، شه‌رێكی خوێناوییان به‌رپاكردو حزبی دیموكرانی كوردستان به‌ گشتی و كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی پاوه‌ به‌رنگاری هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه‌و به‌پێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران جگه‌ له‌ سوپا ئه‌م هێزانه‌ش به‌شدار بوون: گاردی به‌ ناو شۆرشی ئێران و جیندرمه‌و 30 هه‌لیكۆپتری كۆبراو فرۆكه‌ی تریش ، زیانه‌كانیان زیاتر له‌ 200 بریندارو كوژراوو خستنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك به‌ دوو فرۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌رێك و، له‌ تۆڵه‌ی شه‌ره‌كه‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كان، هێزه‌كانی دوژمن به‌ربوونه‌ گیانی خه‌ڵك و قه‌سابخانه‌و كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامداو دیله‌كانیان گولله‌بارانكردو له‌ پاش شه‌رێكی خوێناوی ده‌ستیانگرت به‌ سه‌رشاره‌كه‌دا..
باره‌گای هێزی حزبی دیموكراتی ئێران به‌ فه‌رمانده‌یی { سه‌روان كه‌ریمی} له‌ نه‌وسودبوو، له‌ مێژه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان حزبی شیوعی عێراق و حزبی دیموكراتی ئێران بته‌و به‌هێز بوو، له‌ سه‌ر داوای شه‌هیدی قارمان شه‌هید عه‌بدولره‌حمان قاسملو ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرو پێشمه‌رگه‌و هاورێان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی دیموكرات ته‌رخانكرابوون و، هه‌ر له‌ سونگه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ له‌ مانگی 9 ی 1979 به‌رێز سه‌روان كه‌ریمی ئامر هێزی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات به‌ نامه‌یه‌ك داوای له‌ حزب كرد 70 پێشمه‌رگه‌ بنێرین بۆ سه‌ر شاخی ( كه‌مه‌ره‌به‌تاڵ) بۆ یارمه‌تێدان و هاوكاركردنی پێشمه‌رگه‌كانیان چونكه‌ به‌ هۆی شه‌ره‌وه‌ زۆر هیلاك بوون و، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاخونده‌كانی ئێران پێشره‌وی نه‌كه‌ن و، كه‌مه‌ره‌ به‌تاڵ ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی پاوه‌ ــ نه‌وسودو، ئه‌روانێته‌ سه‌ر دێی نوریاوه‌و نه‌جاروشاری پاوه‌و ناوچه‌یه‌كی فراوان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسینگه‌ی سه‌ربازی‌ ( مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری) بریتی بوو له‌ هاورییان یادیان به‌خیر: عه‌بدوڵلای مه‌لا فه‌ره‌ج { مه‌لا عه‌لی} به‌رپرسی مه‌كته‌ب و شه‌هید نه‌سره‌دین عابد هه‌ورامی و شه‌هید توفیق حاجی و هاوری حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب كۆبوونه‌وه‌ی كردو وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌روان كه‌ریمیان دایه‌وه‌و تیادا نووسرابوو هاورێیان ئاماده‌ ئه‌كه‌ێن و چه‌كمان كه‌مه‌و پێویستیمان به‌ 50 چه‌كه‌و، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ به‌رێز سه‌روان كه‌ریمی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر هاتن بۆ باره‌گای حزب و 50 چه‌كه‌كه‌یان هێناو دابه‌شكرا به‌ سه‌ر 50 پێشمه‌رگه‌و، له‌ سه‌ر بریاری مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بریاردرا هاورێ حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی به‌رپرسی هێزه‌كه‌ی حزب بێت و سه‌رپه‌رشتی بكات و، هاورێیان مام ئه‌سكه‌نده‌ریادی به‌خیرو شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی و شه‌هید عه‌بدوڵلای‌ ئامین و ئه‌وڵقادری فارس و فه‌تاح گه‌ڵالی و ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان 45 رۆژ له‌ سه‌ر شاخی كه‌مه‌ربه‌تاڵ بوون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌ردان و دیده‌نی ئه‌هاتن و خواردنیان بۆ پێشمه‌رگه‌كان ئه‌هێناو زۆر خۆشحاڵ بوون پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و حزبی دیموكرات ئه‌كه‌ن و، په‌یوندی توندو تۆڵ و بته‌ویان له‌ گه‌ڵ هاوریاندا هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی ئێران هێرشی نه‌كرد به‌ڵام جاروبار ناوچه‌كه‌و سه‌نگه‌ركانی حزبیان بۆردوومان ئه‌كردو، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ به‌ناوی نوری سه‌ردانی هاورییان ئه‌كردو له‌ گه‌ڵ هاورێ حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی كاروباری پێشمه‌رگه‌یان رێك ئه‌خست و جێی داخه‌ شه‌هید كراو، له‌ پاش 45 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر شاخی كه‌مه‌ربه‌تاڵ هاورێیان داواینكردو وتیان ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌كه‌ێن دابه‌زین و بچین بۆ ناوچه‌كانی خۆمان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ‌ حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، ئه‌وه‌ له‌ پاش 45 رۆژ به‌ ئۆتۆمبێل هاورییانیان برد بۆ نه‌وسودو له‌ باره‌گای هێز نیوه‌رۆ خوانێكیان سازكردو، زۆر سوپاسی حزب و هاورێیانیان كردو 5 پارچه‌ چه‌كیان وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به‌ حزب كرد.
یه‌كێك له‌ گیروگرفته‌كانی حزب خێزان و ماڵی هاورێیان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی و شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی بوو منداڵی ساویان هه‌بوو له‌ ناو شاری پاوه مابوونه‌وه‌‌و، هاورێ مه‌ڵا عه‌لی و هاوری حه‌مه ‌ره‌شید قه‌ره‌داغی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باشیان له‌ گه‌ل خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌بوو، توانیان له‌ رێی شێخی ئیرشاد به‌رێز شێخ محه‌مه‌دی نه‌جار خێزانه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

.19/6/2020

له‌م كات و ساته‌دا ، بۆچی ته‌نیا سلێمانی !؟

له‌م كات و ساته‌دا ، بۆچی ته‌نیا سلێمانی !؟

سه‌رنجێكی سه‌رپێیی له‌ نوسینێكی د. سه‌باحی غالب !

عه‌بدوڵا ساڵح:     
له‌ سایتی خه‌ندان ، له‌ به‌شی بیرو ڕا ، د. سه‌باحی غالب نوسینێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانی ( شار گڕ شار گڕ، شارى بێ ساحێب گڕبۆ شارى سلێمانى) Read More »

کەیسی هەندێ لە بەر پرسانی هەرێم کە پەیوەندی بازرگانیان هەبوو لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش چی ڵێبەسەر هات‌؟

ڕەوەند عبدڵلە حمە:    

وەک لای هەموان ئاشکرا ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ڕێکخراوێکی زۆر دڕندەیە ، وە بێگوێدانە هیچ بەهایەکی مرۆڤانە هەر کەسک دەست گیر بکەن زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە دەیکوژن و بە ئەنواع شێوەی دڕندانە ، تاوانەکانیان ئەنجام دەدەن Read More »

سیستم لە ئاست جددیەت و گاڵتەجاڕیی

ئەحمەد ڕەسوڵ:   
ئۆتۆرێتی لەسەر دیسپلین و یاسا بینادەکرێت.
کە دەڵێین یاسا دەبێت هێما بۆ ئەوە بکەین چ ڕستێک لە یاسا؟!
یاساگەلێک کە کەشوهەوای فەزای گشتی دەکەنە کەشوهەوای نێو دەزگاکان، دەزگاکانیش قاندراو بە هەوایەکی خنکێنەر. هەوای یاسا توندەکانی چاودێری و سزا. واتا هەواڵدان بۆ سیمیلاریزەکردنی فەزای گشتی “جا فەزای گشتی- واقعیی وەک شوێنەکانی پێکگەیشتن و Read More »

بۆردمانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و قەندیل و مەخمور سەرکۆنەو ریسوا دەکەین !

فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی بۆرجوا- فاشیستی تورکیا بە بیانوی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی هەریمی کوردوستان ،شەوی ١٤ لەسەر ١٥شاڵاوێکى بۆردمانکردنی دڕندانەیان دژ بە کۆمەڵێک ناوچەى هەریمی کوردستان بەرپاکرد ، لەوانە شنگال و چیاى قەندیل و کەمپی مخمور کۆمەڵی شوینی تر. Read More »

حکومەت بەرپرسە لەهەر کارەساتێکی نەخوازراو کە ژیان وسەلامەتی تەندروستی هاولاتیان دەخاتە مەترسیەوە!

هاولاتیان وهاوچارەنوسان!
هەوالەکانی چەند ڕۆژی رابردووی دەزگاکانی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان ناخ هەژێنە، جارێکی تر شەپۆلێکی مەترسیداری بلاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنای ئاشکرا کردووە کە بە ئاستێک گەیشتوە تائێستا بەشیوەیەکی فەرمی ژمارەی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستاندا (٢٤٧٣) تیپەراندووەو چەند بەرامبەر ئامارەی تووشبووان زۆر زیاترەو بەداخەوە ڕۆژانەش ژیان لە چەند هاولاتی کوردساتان دەسەنێتەوەو.
بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە گەڕەك و ناوەندەکانی شارو شارۆچکەکان تەنانەت بەڕیوەبەرایەتەیەکان لەو ئاستە مەترسیدارەدا هاوڵاتیانی کوردستانی لەگەڵ ترس و دلەڕاوکێیەکی فراواندا ڕاگرتوە، هاوکات ئەوانی گیرۆدەی نەبوونی هۆیەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی وداخرانی دەرگای نەخۆشخانەو فریاگوزاری خیرا کردۆتەوە، هه‌روه‌ها لایەنیکیتری ئەم کێشانە نەبوونی ئامێری هەناسەدانی دەستکردە کە لەهەموو کوردستاندا تەنیا 150 دانە هەیە، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری دروستکردووەو بە گشتی دۆخەکە خەڵکی لە نیو گیژاوی مەرگی لەناکاو و برسێتی و بێکاری و نەبوونیدا بەرەوڕووکردۆتەوە.
بێگومان هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە لە ئەستۆی دەسەلات وحکومەتێکدایە کە نابەرپرسیارانە بەرامبەر بە سەلامەتی تەندروستی و بژێوی هاولاتیانی خۆی مامەڵەدەکات. حکومەتێك کەسیاسەتی کەرەنتینەی کردووە بەداسەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وراگرتنی هاولاتیان لەماڵدا و لەولاشەوە خەریکە قەیرانێك کە تێکەتوون ئاکامە زئانبارەکانی لەسەری هاولاتیانی کوردستان دەشکێننەوە و بە بەهانەی نەخۆشی کۆرۆناشەوە لەترسی ناڕەزایەتی خەڵك ده‌ستی بۆ ده‌سگیركردنی وراپیچکردنی ئەوانەی ڕەخنە لەدەسەلات دەگرن بردوە وهاوکات هیزی چەکداری پەلکێشی ناوجەرگەی شارەکان کردووە.
ئەم حکومەتە نەك هیچ بودجەیەکی تایبەتی بۆ وەلامدانەوە بەدەورانی بێکاری ونەبوونی و برسیەتی وهەژاری خەڵك نەخستۆتە خزمەتەوە بەڵکو ئامادەنییە ژیانی هاولاتیانی هەژاروکەمدەرامەت لەتەنگژەی نەبوونی خۆراك وداهات بۆ مەسرەفی ڕۆژانە دەرکێشێ، بگرە ئامادەنییە موچەو مافی ڕەوای کرێکاران وفەرمانبەران دابین بکات. تەنانەت ئەم نابەرپرسیارێتیە بەو ڕادەیە گەیشتوە کە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی موچەی چەندین مانگیان پێنەدرێ و ناچارببن بەمانگرتن لە وەزیفەکانیان.
بەمجۆرەش ئەوە حکومەتە کەخەڵکی لەنێوان بێکاری و برسیتی و مەرگدا ڕاگرتووە، ئەوانی ناچارکردووە کەنەتوانن پەیرەوی لە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بکەن، بەهۆی نەبوونی ئەو ماف و خزمەتگوزاریانەوە. هەربۆیە خەڵك سەرەرای مەترسی و کوشندەیی پەتاکە، ئیتر بە حکومەت ودامودەزگاکانی متمانە نەکەن وهەموو ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان بەپرۆپاگاندە و بەرژەوەندی سیاسی بۆ خۆی لێکبداتەوە. بەم مانایە ئەم حکومەتە بەرپرسە لەشکاندنی کەرەنتینەو بلاوبوونەوەی پەتاکە بەو ئاستەی مەترسیدارەی کەبە ئێستا گەیشتووە.
هەر بۆیە هاولاتیان و جەماوەری خەڵکی نارازی کوردستان مافی خۆیانە کە ئەم دەسەلات و حوکمەتە بە بەرپرسیار بزانن لە پاراستنی ژیان و سەلامەتی تەندروستی خۆیان ورزگار بوون لەو پەتایە، پێویستە دەسەلات شان خاڵی نەکاته‌وه‌ لەو بەرپرسیاریەتیەی کە ئیدعای دەکەن و بیمەی دەورانی بێکاری و موچەو خزمەتگوزاری پیویست بۆ هەموو هاولاتیان دابین بکات، ئەگەر نا هەر بارودۆێکی نەخوازراو ڕووبەرووی خەڵکی کوردستان بێتەوە وئۆباڵی لە ئەستویاندایە.
کوردستان ‌هیندە داهاتی هەیەو هێندە دڵسۆزو پسپۆڕو وکارگێرانی تیدایە کە دەتوانن کۆمەڵگا لەم میحنەت وبیکاری وهەژاری ڕزگاربکەن! ئێمە وەک تۆڕی هاوکاری کۆمەلایەتی هەروەك لەسەرەتاوە رامانگەیاندووەو کارمان بۆ ئەوە کردووە بە دەوری خۆمان کاریگەرمان لە سەردانی زانیاری وڕێنمای تەندروستی وفریای کەوتنی خەڵکی کەمدەرامەت، وە بلاوکردنەوەی هۆشیاری لەمەر ئەم بارودۆخە پەرەپيبدەين، چونکە ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا کاری بەتەنهای دەولەتان و دام ودەزگاکانیان نیە، تەنانەت کاری بەتەنها خۆپارێزی فەردی کەسەکانیش نییە، بەلکو مادام پەتاکە یەخەی بەهەموو کۆمەڵگا گرتووە، پێویسته‌ ئەو هیزە کۆمەلایەتیەی کە بووتە قوربانی، دەستی هاوکاری و هاودڵی وهاوپشتی کۆمەلایەتی بخەنە نیو دەستی یەك و ئەرکی ڕاوستانەوە بەرامبەر بەپەتای کۆرۆنا به‌جێبگه‌یه‌نن، بەتایبەتی لەو دۆخە هەستیارەدا کە حکومەت بەکردەوە نابەرپرسیاربوونی خۆیان نیشانداوە.
بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە پێکەوە بۆ فراوانکردنەوەی تۆڕی هاوکاری کۆمەلایەتی و لەریگەی هاودلی و كاری پێكه‌وه‌یی كۆمەڵگا لەم میحنەتەی تێی کەوتووە دەربازبکەین. جەماوەری ستەمدیدە دەتوانن لە ڕێگەی کاری هەرەوەزی ، هاوکاری و هاودڵی بکەنە هەوینی ژیانێكی ئینسانیتر بۆ خۆیان و بەم هەنگاوەش باری گرانی بیکاری و هەژاری و پەتای کۆرۆنا لەسەر خۆیان کەمتربکەنەوەو ئومیدیك پەیدابکەن و ئیرادەیەك بەگەربخەنەوە بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان ورزگاربوون لە پەتای کۆرۆناو ودابینکردنی ژیانیکی شایستەو بەهادار بۆ ئەم کۆمەلگایە!

تۆری هاوکاری کۆمەلایەتی

١٦/٦/٢٠٢٠

مەرگی پەنابەران لە ئەستۆی دەوڵەتان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکانە!

٢٠ی حوزەیزانی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە و ئەم ڕۆژە له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانەوە، ٦٩ ساڵە به‌ فه‌رمی دانیپێدانراوە. ڕۆژی جیهانی پەنابەران ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە مەترسییەکی گەورە بەسەر شانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە و بە ملیۆن ئینسان Read More »

لە نادڵنیایی ئایندە و چارەنوسەوە، بۆ خۆدانە دەست شەپۆڵەکانی دەریا!

لە نادڵنیایی ئایندە و چارەنوسەوە، بۆ خۆدانە دەست شەپۆڵەکانی دەریا!

هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوو ووڵاتی توركیا و ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان، بەتوندی سەرکۆنە دەکەین

هێزه‌ زه‌مینیه‌كانی توركیا به‌ هاوكاری هێزی هه‌وایی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه،‌ ١٧-٦-٢٠٢٠، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هاتنه‌ ناو خاكی كوردستانەوە به‌بیانوی هێرش بۆسەر بنكه‌كانی (پەكەكە)، پارتی كرێكارانی كوردستان. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێشیش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانێكی Read More »

رِێگە مەدەن باوکی کچە لاقەکراوەکە( لوقمان ئیسماعیل)، لاقە بکریَتەوە!

( لوقمان ئیسماعیل) باوکی ئەو مندالە 8 سالانەی کە نزیک بە شەش مانگ لەمەوبەر لە ریگەی قوتابخانە، سێ کەس دەیرفینن و پاش لەهۆش بردنی بەحەب، دەستدریژی سیکسی دەکەنەسەر. دواتر پاش نارِەزایەتی دەربرِینیَکی فراوان لە لایەن خەلکی ئازادیخوازی کوردستانەوە، جولانەوەیەکی فراوان دروست دەبیت بەمەبەستی دەستگیرکردن و دادگای کردنی تاوانباران ! Read More »