Author Archives: admin

ئەم سیستەم و حکومەتە دەبێ بڕۆن.. ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!

ئەم سیستەم و حکومەتە دەبێ بڕۆن.. ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!

نەخشەڕێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەرامبەر بە بنبەستی حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان

ووتاری چەند ڕۆژ لەمەوبەری سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆهەم، مەسروربەرزانی، بەوەی کە بێتوانایە لەوەڵامدانەوە بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینکردنی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران، جارێکی تر فەشەل و بنبەستی حکومەت و ئەو سیستەمە دەسەڵاتدارێتیەی ئاشکراکردەوە، کەئەحزابی بۆرژوازی کورد، نزیک بەسێ دەیەیە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دایان سەپاندووە. Read More »

کەرەنتینە بەبێ دابینکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك سەرناگرێت!

لەسەر قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم شەپۆلی دووەمی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە، یەکەمین بڕیاریشیان ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بوو. Read More »

پێشمەرجی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی

جەمال کۆشش:
ڕوخاندنی دەسەڵاتدارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
خەلکی ناوەڕاست وخوارووی عێراق، ماوەی ٦ مانگ زیاترە بۆ تێکوپێکدانی حکومەتێکی گەندەڵ ومشەخۆری ئیسلامی وتائیفی ونەتەوەیی ڕاپەڕیون. شۆڕشیان لەدژی تەواوی پرۆژەو پرۆسەی پێکهاتەی سیاسی دەسەڵاتدارانی ئیستای عێراق بەرپاکردووە. Read More »

تۆفان لەئەمریکا! قسەیەک لە بارەی جوڵانەوەی (ژیانی ڕەش گرنگە)

ئیبراهیم حسێن:  
ئەمریکا لەتۆفانێکی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی دا دەژی و ئەوتۆفانە خەریکە سەردەکێشێتە ئەوروپا.ڕواڵەتی مەسەلەکە کوشتنی پڕئازارو خوێن ساردانە وپڕلە سوکایەتی ئینسانێکی ئەسمەرە.بێگومان ئەمە لەیەکەم نیگادا ڕاستە وکاردانەوەی بەرحەقی کۆمەڵگایە بە رامبەر بە دەستدرێژی کردنێکی حقیرانەبۆ سەرژیانی ئینسانێکی ئەسمەر. Read More »

ئاژاوەگێڕەکانی هەولێر کێن ..؟!

بەشدار عوسمان: 
ئەوانەن کە دەمی خەڵک دەبەستن و گوللە دەنێن بە دەمی گەنج و رۆژنامەنوسەکانی، ئەوانەن کە داهاتەکەی فەرهوود دەکەن و کرێی کرێگرتەکانیان نادەن و لەکاتی داواکردنیشی شەق لەناو گەڵی مامۆستا و فەرمانبەرەکانی هەڵدەدەن،ئەوانەن دەستدرێژیکارانی سەر مناڵی حەوت ساڵان و تاوانباران لە دادگا دەرباز دەکەن، Read More »

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئەمەریکا بەرەو کوێ؟

زاهیر باهیر :
ئەوەی کە لە ئەمەریکا ڕوودەدات نە ڕوداوێکی سەرسوڕهێنەرە و نە تازەیە و نە کۆتایی ئەم جۆرە کاردانەوەیەی خەڵکیشە. حکومەتە یەك بەدوایەکەکانی ئەمریکا ناتوانن نە فێری وانە وەرگرتن لە ناڕەزاییەکانی پێشتری خەڵکەکەی ببن, نە دەشتوانن دەسگەی دەوڵەت لە پرسی رایسیزم و فاشیزم و نایەکسانی و بەتاڵەیی خەڵکەکەی و زوڵموزۆری پۆلیس و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتیی،پاکبکەنەوە. Read More »

‌ ڕێگاچاره‌ی سۆسیالیستی‌ بو کوتایی هینان به سته‌می نه‌ته‌وه‌ی

‌ ڕێگاچاره‌ی سۆسیالیستی‌ بو کوتایی هینان به سته‌می نه‌ته‌وه‌ی
(وتوویژی نشریه “سوسیالیسمی ئیمروز” له گه ل سه لام زیجی)

سوسیالیسم ئیمروز: هاوڕێ سه‌لام، به‌ بیروبۆچوونی ئێوه‌ گرینکترین مه‌سه‌له‌ی كورد چییه،‌ اگر به روانگه خوتان وه ک حیزبیکی سوسیالیستی به کورتی باس بکیت چون ئم کیشه یه بۆ بینه‌رانی به‌ڕێز باس ده کیت؟ Read More »

جۆرج فلۆید ڕووی ڕەشی سەرمایەداری و دیکتاتۆریەتی تڕەمپی دەرخست

فوئاد زیندانی:
ڕۆژی دووشەممە کە دوایین دووشەممەی مانگی ئایاری(٢٠٢٠) بوو، پۆلیسێکی ئەمەریکی سپی پێست لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هاووڵاتییەکی ڕەشپێست کە ناوی(جۆرج فلۆید) بوو خنکاند. Read More »

ئەوانەی کە هەمیشە قوربانی دەستی جەنگ و قەیرانەکانن:

زاهیر باهیر :  
کۆرۆنا کە قەیرانێکی ئابووریی قووڵی دروستکردووە و بریتانیا لە دوای ساڵی 1932 وە بەخۆیەوە نەبینوە هەر وەکو هەمو قەیرانەکانی دیکە زیاتر لە سەری کرێکاران و هەژاران و خەڵکانی ئاساییدا شکاوەتەوە و دەشکێتەوە. هەمیشەش لە قەیران و جەنگەکانا ئافرەتان و پیر و پەککەوتە و منداڵان لە ڕیزی پێشەوەی قوربانییەکانەوە بوون. Read More »

پەتای کرۆنە لە نێوان  لێکدانەوەی خورافیانە و تێگەییشتنی زانستیانەدا !

نووسینی: عبدالصمد البلغیثی

١٤ی ئایاری ٢٠٢٠

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: شوان عەزیز:

زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکان لە مێژوودا  بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵوێستی هەندێک لە زاناو بیرمەند و فوقەهای ئیسلامی کە لە سەردەمی پەتادا سەفەریان کردووە بۆ ئەوروپا، هەڵوێستێکی ڕەفز؛ واتە ڕەتکردنەوە بووە لە بەرامبەر ئەو Read More »