Author Archives: admin

رەخنە: دوورکەوتنەوە لە جوغزی شیعر!

 ئیسماعیل بابائی:
شیعر وڕێنەی بێ سەرو بەر نییە، بەهایەك لە ئیستاتیك و مۆسیقاو ئیقاع و واتاو وشەسازیی و هەست و سۆزو خرۆشان و رەوانبێژیی و مەنتیق و دنیابینی و کەرەسەی شیعریی هاوچەرخ لە خۆ دەگرێت، Read More »

تورکیا شه‌ڕی دژی پێکاکا توندتر بۆ ناو عێراق ده‌گوێزێته‌وه‌‌

ئینگه‌ ڕۆگ: و. له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌: هیوا ناسیح:

((سوپای تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشێکی دژ به‌ گه‌ریللاکانی کورده‌‌کانی تورکیا له‌ باکوری عێراق ده‌ستپێکرد. له‌‌م میانه‌دا له‌ لایه‌ن کورده‌کانی عێراقه‌وه‌ هاوکاری ده‌کرێت.))
فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شاخاوی باکوری عێراقدا ده‌فڕێت، کامێراکه‌ی به‌دوای که‌سێکه‌وه‌‌یه‌، که‌ گومان ده‌‌کرێت Read More »

لە بزوتنەوەی دژی راسیستییەوە بۆ بزوتنەوەی دژی سیستەم…

عەبدوڵا مەحمود:   
کوشتنی جۆرج فلۆیدی رەش پێست بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پۆلیسی رێگەپێدراوی راسیستی دەوڵەتی ئەمریکا، بووە مایەی شەپۆلێکی بەرین لە راسانی جەماوەری بەدژی راسیزمدا. Read More »

کڕۆنا واوەتر لە نەخۆشی و بەرفراوانتر لە قەیرانی تەندروستی

ئەم مێزگردە هەوڵدەدات پەتای کۆرۆنا، لەگۆشەی نیگای جیاواز و بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و سیاسی و فەلسەفی و تەندروستی و کۆمەڵاتەتی و ئاینی و فەرهەنگی لێکبداتەوە. هەوڵدەدات تیشک بخاتەسەر ئەم دیاردەیە لە ڕوانگەی کەسایەتی جۆراجۆر و لە تاقیکردنەوە و ژینگەی جۆراجۆرەوە، هەروەها دەیەوێت لەنێو تەوژم و ڕەوتە فکری و سیاسی و فەلسەفیە جۆراجۆرەکانەوە، Read More »

نامەیەک بۆ هەموو ڕێکخراوە ئینسان دۆست و ئازادیخوازەکان و بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی !

ريبوار عارف:

بەریزان سلاو هیوادارین بە دووربن لە کاریگەیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەزیزان بەدلنیاییەوە زۆرێک لەڕێکخراوەکانی ئێوە لەسەرەتای ڕووداوی لاقە کردنی ئەو مندالە 8 سالانەی کە شەش مانگ لەمەوبەر پاش رفاندنی لەڕێگەی قوتابخانە، دەستدرێژی سیکسی کرایەسەر، کە دیارە ئیوە ئاگاداری تەواوی ئەو کەیسەن و دواتر ناڕەزایەتی دەربڕینێکی فراوانی بەدوای خویدا کێشا لەلایەن ئەو ریکخراوانەوە کەداکۆکیکردن لەمافو حورمەتی ئینسان بە کارو ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن ! Read More »

بڕینی موچەی موچەخۆران، پێویستی بە وەڵامی دەستبەجێی ڕێكخراو و بەکردەوە هەیە!

حکومەتی هەرێم!! بریاری بڕینی موچەی فەرمانبەرانی بە رێژەی لەسەدا ٢١%، راگەیاند. ئەم بڕیارەی حکومەت و دەسەڵاتی سێ لایەنەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان، لەدژی فەرمانبەران و موچەخۆران و تەواوی خەڵکی کوردستان، ئەگەر لەلایەکەوە ناکۆکی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووە بۆگەنکردووە، لەگەڵ جەماوەری نەداری کوردستان بەیان دەکات، لەلایەکی تریشەوە نیشانی دەدات کە ئەم دەسەڵات و حکومەتە دیکۆرە، دەسەڵات و حکومەتی دیکۆری سەرمایەدارن و بازرگانانی سیاسی و کۆمپانیاکانیانە. Read More »

پۆستکردنی نامەیەکی ڤانکوخ و نهێنی یەکی شاراوە..*

جەمال نوری :   

ژیانی ڤانکوخ هونەرمەندی هوڵەندی، بێبەری نەبووە لەتەنگەچەڵەمەیی و ئازارو بەرهەڵستکاری و خۆشەویستی. هونەرمەندی جیهانی ڤانکوخ لەژیانیدا جگە لە تیۆی برای بەردوو کەسی تریش کەوتوە لەبواری هونەر کێشاندا زۆر Read More »

تکایە ناتوانین هەناسە بدەین!!

عەبدوڵا مەحمود:    
جۆرج فلۆیدی ڕەش پێست، ئەوکاتەی ملی لە ژێر ئەژنۆی پۆلیسی راسیستی ئەمریکادا بوو، چەند جار وتی: تکایە ناتوانم هەناسە بدەم، کەچی هاوار و ناڵەی لە پێناو مانەوەی لە ژیاندا، بوو بەقوربانی راسیزمی هەساوپچراوی بۆرژوازی ئەمریکا، و دەنگ و رەنگ و بوونی بۆ هەمیشە خەفە کرا. Read More »

له‌ یادی 30 ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی شیوعییه‌كی قاره‌ماندا

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:  
{ هه‌موو ساڵێك له‌ 24 ی حوزه‌یران یادی له‌ سێداره‌دانی شیوعییه‌كی قاره‌مان و چاو نه‌ترس و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتووی به‌ توانای پێشمه‌رگه‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌}.
له گه‌ڵ دامه‌زراندی حزبی شیوعی عێراق له‌ ساڵی 1934 شیوعییه‌كان له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی وڵات و چاككردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژارو چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێش تێكۆشاون و دووچاری راونان و گرتن وتێهه‌ڵدان وئه‌شكه‌نجه‌و ئازارو كوشتن و زیندانیكردن بوونه‌ته‌وه‌و له‌ رێی ئه‌و تێكۆشانه‌دا له‌ پێناو{ نیشتمانێكی ئازادو گه‌لێكی به‌ختیار} خوێنێكی زۆریان به‌خشیوه‌و یه‌كێك له‌و شیوعییانه‌ تێكۆشه‌ری سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ ره‌ووف حاجی محه‌مه‌د گوڵانییه‌.
له‌ ناو خێزانێكی جوتیاری هه‌ژاردا له‌ دێی گوڵانی حاجی كاكه‌وڵا مناڵێكی بزیۆی چاوه‌گه‌ش { ره‌ووف } له‌ ساڵی 1953 دا چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێنا و، هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ به‌هۆی هاتووچۆی هاورێیانی به‌رپرس و كادیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ به‌ر شاڵاو داپڵۆسینی رژێمه‌ كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ڵاتبوون وه‌ك هاورێیان ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان و عه‌بدوڵلای مه‌لا فه‌رج (مه‌لا عه‌لی) و فارس ره‌حیم (دكتۆر فارس) و ژماره‌یه‌كی تر، دێی گوڵانی حاجی كاكه‌وڵا بوو به‌ لانكه‌ی شۆرشگێران و ماڵه‌كه‌ی حاجی محه‌مه‌د گوڵانی بوو به‌ جێی حه‌شاردان و حه‌وانه‌وه‌یان و له‌ ناو ئه‌و خێزانه‌دا ره‌ووف په‌روه‌رده‌ ئه‌بێت وگوێی له‌ وشه‌ی شیوعی و شیوعییه‌ت و شیوعییه‌كانه‌‌و، له‌ دێی بانیخیڵان خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و، له‌ پاش سه‌ره‌تایی چووه‌ته‌ ناوه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان و ، به‌ هۆی بارودۆخی سیاسی و ‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ رێزه‌كانی حزبی شیوعی ده‌ستی له‌ خوێندن هه‌ڵگردو، خۆی به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ك كادرێكی كارامه‌ ته‌رخانكرد بۆ كارو راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی حزب.
رۆوف له‌ بارودۆخی گرتن وكوشتن وشه‌ری حكومه‌ته‌ خوێنرێژه‌كان نموونه‌ی ئازایه‌تی وخۆراگری قاره‌مانانه‌ بوو، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به‌ ئه‌ندامی حزب و، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بوو به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی جوتیاران و، ئه‌م لێژنه‌یه‌ كاروباری به‌شێك له‌ شاره‌زورو دێهاتی‌ قه‌ره‌داغ‌ و وارماوه‌و ده‌ربه‌ندیخانی به‌رێوه‌ ئه‌برد
له‌ پاش به‌یانی 11 ی ئازاری مێژوویی ساڵی 1970 هاورێ ره‌ۆوف به‌ گوروتێنێكی گه‌رم و ئازایانه‌و دوور له‌ ماندوو بوون په‌ره‌ی به‌ خه‌بات و تێكۆشانداو، حزب بۆ فێربوون و زیادكردنی زانیاری فیكری و رێكخراوه‌یی ناردیه‌ به‌غداو ، له‌وێ له‌ باره‌گای ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق چووه‌ خولی راهێنان له‌ چه‌ندین كۆرس به‌شداری كرد و، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی محه‌لی پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسی رێكخراوی حزب له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
ره‌ۆوف له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به‌ كادرێكی لێهاتوو به‌ تواناو زۆر چالاك بوو، جێی سه‌رسورمانی هاورێیانی بوو له‌ ئه‌نجامدانی كارو ئه‌ركه‌كانی و ، هه‌ر بۆیه‌و له‌ ته‌مه‌نێكی كورتدا توانی‌ متمانه‌ی حزب و جه‌ماوه‌ر وه‌ده‌ستبهێنێت و، به‌ هۆی تواناو لێهاتووی و ئازایه‌تیدا له‌ ته‌مه‌نی لاویدا ببێت به‌ ئه‌ندامی رێكخراوی هه‌رێمی كوردستانی تێكۆشه‌ر.
به‌ڵی، له‌ تافی لاویدا له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمان هاورێ ۆه‌ووف رووی كرده‌ حزبی شیوعی عێراق و بوو به‌ ئه‌ندام و، ده‌ستیكرد‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانی بێوچان ، مرۆڤێكی دڵسوزو ئازاو نه‌ترس دوژمن به‌زین و خاوه‌ن تواناو سیفاتێكی جوامێرانه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رێزدارو خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویست بوو، ده‌ستپاك و جێی متمانه‌و، خاوه‌ن موراڵێكی بی وێنه‌و تیكۆشه‌رێكی بێ هاوتاو رۆڵه‌یه‌كی به‌ ئه‌مه‌كی گه‌ل بوو شه‌وو رۆژ به‌وپه‌ری توانایه‌وه‌و، له‌ پێناو بته‌وكردنی ریزه‌كانی رێكخراوه‌كانی حزب كاری ئه‌كرد.
له‌ 5/10/1972 له‌ گه‌ڵ قه‌دریه خان‌ كچی هاورێی شیوعی ناسراوو كرێكاری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی خۆشه‌ویست عوسمان هه‌ولێری هاوسه‌رگیری كردو، هه‌ر زوو له‌ رێگای تێكۆشانی پیرۆز‌دا خوێ و هاوسه‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی هاورێ { قه‌دریه‌ عوسمان} دووچاری راونان و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و بوونه‌وه‌و، خۆراگرانه‌ و سه‌ربه‌رزانه‌و له‌ خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان و حزب و هاورێیاندا درێژه‌یان به‌ خه‌بات و تیكۆشان له‌ دژی رژێمی دیكتاتۆری خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیدا.
له‌ ساڵی 1978 رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ێن ده‌ستیكرد به‌ شاڵاوێكی چه‌په‌ڵ دژ به‌ حزبی شیوعی عێراق و هه‌زاران شیوعی گیران و به‌ ده‌ستی جه‌للاده‌كانی رژێمی خوێنرێژ شه‌هید كران و، به‌ مه‌به‌ستی كرتنی هاوری ره‌ووف رژێمی به‌عس چه‌ند جار هه‌وڵیداو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هاورێ بۆ خۆشاردنه‌وه‌ ناچار كرا روو له‌‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بكات و، له‌وێشه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوری چوون بۆ هه‌ورامان بنكه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی حزبیان له ناوچه‌ی {به‌له‌بزان} دامه‌زراندو، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاورێ ره‌ووف یه‌كێك بوو له‌ به‌رپرسه‌كانی حزب روو به‌رووی زۆر ناخۆشی و مه‌ینه‌ت و هیلاكی بووه‌و، رۆژانه‌ ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڵكشان بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاوبان بۆ ئازوقه‌و خواردن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تفاقی پێشمه‌رگایه‌تی شه‌وو رۆژ له‌ گه‌ڵ هاورییاندا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌گه‌ران.
هاورێ ره‌ووف وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێرو چالاك له‌ ئه‌نجامدانی كاروبارو ئه‌ركی رۆژانه‌ی مرۆڤێكی جوامیرو هێمن و له‌ سه‌رخۆ بوو، له‌ لایه‌ن دۆست و پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م هاورییان و كه‌سوكاری جێی رێزو خۆشه‌ویستی بوو، هه‌موو كات ده‌م به‌ پێكه‌نین و قسه‌ خۆش ده‌ستپاك و دڵپاك و راستگۆو، به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ژیانی مه‌ردانه و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و، له‌ به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخوازو ئازادیخوازان و گه‌ل بوو، به‌ سه‌ربه‌زی ژیاو چاونه‌ترسانه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ‌كرد.
له‌ پاش برینداركردنی له‌ ساڵی 1983 و به‌ مه‌به‌ستی تیماركردن و خوێندن حزب ناردیه‌ مۆسكۆ له‌ یه‌كێتی شۆره‌وی جاران و، له‌ گه‌رانه‌وه‌یدا حزب ناردیه‌ كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیاری عه‌سكه‌ری و، كه‌ گه‌رایه‌وه‌ كوردستان بوو به‌ به‌رپرسی عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك – حزبی شیوعی عێراق.
ساڵی 1987 به‌ هاوكاری هاورییان و به‌رپرسانی حزبه كوردستانییه‌كانی تر نه‌خشه‌یان بۆ لێدانی دوژمنی دیكتاتۆری و ئازادكردنی قه‌رداغ داناو، سه‌ركه‌وتووانه‌ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام و دوژمنیان له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داع قاوداو، حزب به‌ بێ زیان ده‌سكه‌وتێكی باشی ده‌ستكه‌وت و، هه‌ر له‌ پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ هاورێ به‌ یارمه‌تیدانی هاورییاتی تر نه‌خشیان بۆ كرتنی شارۆچكه‌ی نه‌وجول دارشت و، هیزه‌كانی حزب به‌ ته‌نها توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتداو به‌ بێ زیان ده‌ست به‌ سه‌ر شارۆچكه‌كه‌ بگرن، له‌ گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ له ئۆتۆمبیل و دۆشكاو و هاوه‌ن و ئار بی جی و چه‌كی سووك و كه‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندی و جیهازی راكاڵ و.
له‌ دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ و، له‌ كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حزب و حزبه‌كانی تر له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ هاورێ جه‌وهه‌ر نه‌یویست ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكات و، سوور بوو له‌ سه‌ر مانه‌وه‌و، له‌ پاش ره‌زامه‌ندی حزب له‌ گه‌ڵ پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌ ئازاكانی حزب مایه‌وه‌ و، له‌ كاتی چوونی بۆ ناو (مجمع) ی نه‌سر له‌ نێوان زه‌رایه‌ن و عه‌ربه‌ت و، به‌ چاوساغی چڵكاوخۆرێكی سه‌ر به‌ رژێمی به‌عسی جانه‌وه‌ر، هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی رژێم هێرش ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر شوێنی هاورێ جه‌وهه‌ری كۆڵنه‌ده‌رو، دوژمن هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی نوێ و مۆدیرن به‌كار ئه‌هێنی و، ، له‌ پاش شه‌رێكی درندانه‌ له‌ رۆژی 9/10/ 1989 ئه‌یگرن و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی كه‌ركوك و به‌غدای ئه‌كه‌ن و، زۆر درندانه‌ ئازاری ئه‌ده‌ن و هاورێی نه‌مر هیچ شتێك نادات به‌ده‌‌سته‌وه ‌وه‌ك ماڵی حزبی و شوێنی هاورییان وپێشمه‌رگه‌ی ناو شاره‌كان و نهێنییه‌كانی ترو، به‌و هه‌ڵوێسته‌ پر له‌ جوامیری و مه‌ردانه‌یه‌‌ زیاتر رووی دوژمن و چڵكاوخۆرانی ره‌ش كردو، دوژمن هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌ جگه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری كارێكی دێزوقیزه‌وه‌ن و نامرۆڤانه‌ و له‌ رۆژی 24/6/1990 هاورێی قاره‌مانیان له‌ سێداره‌دا.
له‌ پێناو خاک و نیشتمان وحزب هه‌موو ژیانی خۆی وخیێزانه‌که‌ی کرده‌ قووربانی بۆ خۆش گووزه‌رانی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان و، له‌ پاش كۆچی هاورێ جه‌وهه‌ر خێزانه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی { قه‌دریه‌ عوسمان هه‌ولێری هاوسه‌ری و دو كچه‌كه‌ی : رۆژان و سازان و دوو كوره‌كه‌ی – گۆران و ئاواره‌ } به‌جێماون.
به‌ڵێ ئه‌ی هاورێی سه‌ركرده‌ { ره‌ووف حاجی محه‌مه‌د گوڵانی – جه‌وهه‌ر }، ئه‌ی مامۆستای لێهاتوو، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس، ئه‌ی به‌رپه‌رسی خۆنه‌ویست، ئه‌ی هاورێی رۆژانی سه‌خت و دژوار، ئه‌ی شه‌هیدی نه‌مر گیانتان و ماڵ و سامانتان له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمان و حزب و شیوعییه‌ت به‌خت كرد، ئه‌ی شه‌هیدی نه‌مر ئێوه‌ بوون به‌ چرا بۆ هه‌موو شیوعییه‌كان و دۆستانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌تان برۆن له‌ پێناو: نیشتمانێكی ئازادو گه‌لێكی به‌ختیار.

22/6/2020

” تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بیرۆکەی شەڕەف “

شوانە حەسەن ئەبوبەکر:  

میدیا ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە پرۆسەی فەرمانڕەوایەتی و دروستکردنی ئایدیۆلۆژیا و کەلتوور بۆ بڕیاردان. هەروەها میدیا دەتوانێت ڕۆڵێکی کارای هەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی و گۆڕینی بۆچوونی خەڵک دەربارەی ڕۆڵی جێندەر و بیرۆکەی شەڕەف. بەجۆرێک، میدیا دەسەڵاتی چوارەم پێک دەهێنێت. Read More »