fbpx

Author Archives: admin

نەقیزە لە دەسەڵات و جووتە لە خەڵکی ناڕازی!

ڕێبوار عارف:
ماوەیەکە دەبینین کەناڵی ( ئین ئار تی ) بووتە ناوەندی ستایش و پیاهەڵدانی کەسایەتی چنین پلاسخارد، نوینەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە ئەمجارە خۆی سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان دەکات، بۆیە فرسەتێك هاتۆتەپێشەوە کە لەرێگای هەڵبژاردنی ئایندەوە دەسەڵات لە یەکێتی و پارتی بسەنرێتەوە! Read More »

دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی لە ڕێگای پەرلەمانەوە کۆتایی نایەت !

مستەفا باهر:
وا جارێکی تر له‌لایه‌ن حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە، “ئه‌و حزبانه‌ی‌ که‌خۆیان بە نەیاری دەسەڵات دەزانن”. پرسی هەلبژاردن دەدەن بەگوێی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانداو کۆمەڵێک پڕوپاگەندە بۆ چەواشەکردنی خەڵك بڵاودەکەنەوە. دەڵێن: ئەم هەڵبژاردنە ڕاستەوخۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری تیادا دەکات Read More »

بەرگری لە ئازادیی… بانگەوازێك

زاهیر باهیر:
ئازادیی تۆ بەندە بە ئازادیی کەسانی دیکەوە، تیرۆر و کوشتنی کەسانی دیکە ، کوشتن و تیرۆری تۆش بە دووی خۆیدا دەهێنێت. ئاگرە سوورە لە خۆت بە دوور نابێت، ئەوەی ئازادی نەیارانی فکریت سەرکوت بکات ، هی تۆش دەکات، ئەوەی کە دەستی بە خوێنی نەیارانی فکریتا بچێت ، دەستی بەخوێنی تۆشدا دەچێت Read More »

چڕکردنەوەی خەباتی خەڵک لە تاکەکەسدا . گەندەلیە بەسەرمایەی مەعنەوی گشتیەوە

دلێر محمد طاهیر:
لەم ماوەیەدا سەرقالی خوێندەوەی بیرەوەریەکانی گۆلدە مایەر و میشیل دەیان بووم. گۆلدەمایەر و میشیل دەیان دوو کارەکتەری گەورەی بنیاتنای دەوڵەتی ئیسرائیلن. هەردوکیان خەڵکی کیفی ئۆکرانیان، کە ئیستا حکومەتی روسیا داغانی کردەوە. گۆلدمایەر بە منداڵی بۆ ئەمریکا کۆچ دەکات. Read More »

نەوەی نوێ بەوێنەی پارێزەری دەسەڵات!!

عەبدوڵا مەحمود:
کاتێک کرێکارانی ژینگە پارێز لە پێناو موچە دواخراوەکانیان بۆ مافی سادەی ڕەوای خۆیان، دەست لەکار هەڵدەگرن و ماندەگرن و گوشار بۆ کۆمپانیا و دەسەڵات دەهێنن… نەوەی نوێ خێرا لەرێگای کۆمپانیاکانی خۆی، کاری کرێکارانی ژینگە پارێز دەگرێتە ئەستۆ و مانگرتنی کرێکاران توشی شکان دەکات و ئیرادەی سیاسی و یەکگرتوانەیان ورد دەکات. Read More »

عەلی باپیر سوننەت و شەرعی جێبەجێ کردوە…

رۆژ عەزیز:

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەی عەلی باپیرو کچێکی گەنج کە گوایە ٣٥ ساڵ لەخۆی گەورەترە زەواجیان کردوە بەیەکەوەو تۆرە کۆمەڵایەتی و سایت و ڕۆژنامەکانی تەنیوە و لەلایەن ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازو ئازادیخوازەوە ناڕەزایەتی لێ کەوتۆتەوە. عەلی باپیر ژن هێنانی چوارەمی دژی عورف و عادەتی مەزهەبی کۆمەڵگەی ئیسلامی نییە، Read More »

پاڕادۆکسیەت لە کوردوستان و ژیان لە سەرشێوازی پاڕادۆکسی !!

حەسەن ڕازانی:
پاڕادۆکس بریتیە لە دوو شتی ناکۆک بە یەک یان دژ بە یەک و نامۆ و نەگونجاو لەگەڵ یەکتردا. پاڕادۆکسیەت لە نێو کۆمەڵگادا هێندە زۆرە تەواوی کایەکانی ژیانی نێو کۆمەڵگای گرتۆتەوە. ئەوانەی کە ژیان و گوتارو کردەوەیان بە شێوەیەکی پاڕادۆکسیانە دەبەن بەڕێوە، هێندە زۆرن لە نێو کۆمەڵگادا، Read More »

لاقەکردنی ئەقڵ..(سایکۆلۆجیەتی زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوەو لەناوبردنی ئەقڵ و شۆردنەوەی مێشک)

شەماڵ بارەوانی:   
(سایکۆلۆجیەتی زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوەو لەناوبردنی ئەقڵ و شۆردنەوەی مێشک)
ناونیشانی کتێبێکی قەبارە مەزنی زیاد لە چوارسەت لاپەڕەیی نووسەر و دەروونناس و هۆڵەندی بەڕەگەز ئەمریکی (د.جۆست ئیبراهام ماوریتز میرلۆ)یە. Read More »

ئافرەت و کار

عبدولکەریم بەرزنجی:
گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئافره‌ت داینه‌مۆی کۆمه‌ڵه‌ و ده‌وری گرنگ ده‌بینێت له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا، له ‌سه‌ره‌تاکانی مێژوه‌وه‌ ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا رۆڵی گرنگی بینیوه، له‌ کۆمه‌ڵگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کاندا به‌شداریکردنی ئافره‌ت له‌ بواره‌کانی کاردا به‌ گوێره‌ی پێویستی سه‌رده‌م وبارودۆخی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بووه‌‌، Read More »

باسێکی کورت لەسەر مێژووی بزووتنەوەی چارتیستی بەریتانی

نووسین و ئامادەکردنی: توانا محمد نوری:    

نزیکەی ١٨٦ ساڵ لەمەوپێش و لە حوزەیرانی ١٨٣٦ چارتیزم وەکو بزووتنەوەیەکی ریفۆرمیستی چینی کرێکاری بەریتانی سەریهەڵدا. چالاکترین ماوەی ئەم بزوتنەوەیە دەکەوێتە نێوان ساڵانی ١٨٣٨ بۆ ١٨٤٨. ئامانجی چارتییەکان بەدەستهێنانی هەندێ مافی سیاسی بوو. لە ساڵی ١٨٣٢ مافی دەنگدان درا بە چینی مامناوەندی Read More »