Author Archives: admin

دوا نامه‌ی گابرییل گارسیا ماركیز

و : نەژاد عزیز سورمێ

( ئەمە دوا نامەی ڕۆماننووس گابریل گارسیا ماركیز به‌ره‌نده‌ی خه‌ڵاتی نۆبل
بۆ هاوڕێ و خۆشەویستانی ، دوای ئەوەی بڕیاری دا واز لە نووسین بێنێ ..
نامەكە دەقێكە نزیك لە شێوازی ڕۆمانەكانی بە مەودا واقیعی و ئەفسووناویەكانییەوە
تا نامەیەكی ڕووت . Read More »

دورخراوان و ئۆپۆزیسیۆن

لە عێراق و ھەرێم ھیچ ھێزێک نایەت سەرەتا بانگەشەی ئۆپۆزیسیۆن بوون بکات، پاش ھەڵبژاردن ئیدی بەزۆر و بەکودەتا یان بەھۆی ململانێی ناوخۆ و ئیقلیمی حزب دوور دەخرێتەوەو دەکرێتە ئۆپۆزیسیۆن.
ھەڵبەت ئەمە ئۆپۆزیسیۆن نیە بەڵکو دەرکراون لە بازنەی دەسەڵات یان بەزۆر خراونەتە ژێر بارودۆخێکی ناچاری. Read More »

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر درۆکانی لە پەرلەماندا داوای دەستلەکار کێشانەوەی لێدەکرێت

نوری بەشیر:   
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا نمایشی خستنەڕووی درۆکانی سەرۆک وەزیران بوو، ئاشکرابوونی درۆگەلێک کە تاماوەیەک لەمەوبەر ئەو ئیدعایانەی لەسەریبوو رەتیدەکردنەوە، بەڵام رێگایەک لەبەردەمیدا نەما ئەوە نەبێت کە داماوانە داوای لێبوردن بکات.
ئەوە یەکەمین جارە کە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لەوکاتەوە هەڵبژێردراوە، Read More »

چەخماخە….

ئای چەخماخە
نازانی چی ئەگوزەرێ..
تۆ: یەک
خولە
و
یەک چەخماخە
ئێستا سەدان خولە
نەک هەر مەزاتخانە
بە ناو هەموو شارا تێئەپەڕێ
تۆ : تەنیا Read More »

سیاسەتی سات وسەودای حکومەتی هەرێم بە ژیان وچارەنوسی پەنابەرانی کوردەوە، پێویستە بەری پێبگیرێت!

دوێنێ دووشەمە ١٧/١/٢٠٢٢ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەسەردانێکی بۆ کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە، گوایە دەربارەی پرۆسەی سیاسی عێراق وکیشەی کۆچبەران لەئەوروپا قسەوباسیان کردووە. Read More »

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ئەزمیر:  ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٢ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لەسنوری دەریایی شاری ئەزمیر ڕایگەیاند کە ١٢٤ پەنابەریان لە چەند کاتێکی جیاوازدا لەهەردووناوچەی دیکیلی و ئۆرلا رزگارکردووە ئاماژەیان بەوەشدا سەرجەم پەنابەرەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگرانی یۆنانیەوە دیپۆرتی ئەو دووناوچەیە کراونەتەوە دوای گەیشتنیان ئاماژەیان بەوەشدا لەنیو پەنابەرە رزگارکراوەکاندا یەک قاچاخچیەن دەستگیرکردووە کە ڕێبەری ٨٠ لەپەنابەرە ڕزگارکراوەکان بوە، Read More »

دایكه‌ حه‌لیمه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ دوو كاری ئه‌ده‌بییدا

یاسین برایم:    
ئه‌گه‌ر ژیاننامه‌ی ئه‌دیب و شاعیرانی وڵات بخوێنینه‌وه‌، زۆرن ئه‌وانه‌ی زوو هه‌تیوو بوون، یان یه‌كێ له‌ دایك و باوكیان یان هه‌ردووكیان مردوون. له‌ ژیانێكی هه‌ژار و دوور له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو مرۆڤه‌ ژیاون. كه‌م تا زۆر ئه‌م بێ دایكییه‌، كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌، له‌ به‌رهه‌م و شیعره‌كانیان ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌ و به‌رهه‌میان پێشكێش به‌ دایك كردووه‌. دوور ناڕۆین (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)ی شاعیر به‌ نموونه‌ دێنینه‌وه‌ له‌سه‌ر دایك. ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. كه‌ دایكی هه‌وێن و ئیلهامی زۆر له‌ شیعره‌كانییه‌تی. Read More »

تۆنی بلێر و قاسم سولەیمانی تاوانبارن نەک پاڵەوان

نوری بەشیر:    
ئەم ڕۆژانە لەلایەن هەردوو حکومەتی بەریتانیا و ئێران و دارودەستەکانیانەوە خەریکی پاڵەوانسازین بۆ دوو تاوانبار، تاوانبارانێک کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، کۆمەڵکوژی و تاوانی ئەمانەی بیرناچێتەوە.
ئەم حکومەتانەی کەمایەتی کە کۆمەڵگە بەزۆری دەسەڵاتی نەگریسی سیاسی و ئابوری و سەربازی بەڕێوە دەبەن، هەر بەو شێوەیەش دەیانەوێت تاوانبارانی کۆمەڵکوژی بکەنە پاڵەوان. Read More »

ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدان و کیشەوگیروگرفتەکانیانی پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢١

فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران وکێشەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو دەکاتەوە

بەبی ئەو ئامارانەی لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وەهەروەها کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا وریکخراوی ئای ئۆ ئیم .. تۆمارکراوە ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیاو لە تەواوی جیهان زۆر زیادی کردووە. Read More »

چه‌ند شیعرێك له‌ شاعیری عێراقی ( قاسم سعوودی)ـه‌وه‌

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

• شووشه‌ی براكه‌م
براكه‌م مناڵێكه‌ له‌ شووشه‌
دایكم زۆری له‌ خه‌م دایه‌
به‌ عاده‌ت
یاری به‌سه‌ر پشتی باوكمه‌وه‌ ناكا ..
كه‌ له‌گه‌ڵ مناڵانی هاوسێدا به‌شه‌ڕ دێین
له‌ په‌نا خۆمانی ده‌نێین
كه‌ ڕاده‌كا چاوه‌دێری ده‌كه‌ین
وه‌ختێ ده‌شنوێ
ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ خۆی وه‌رگێڕێ و
دایكم خه‌می پێوه‌ بخوا ..
له‌ پێكه‌نینی ئێمه‌ به‌ده‌ر Read More »